ئەوروپا
دوایین ھەواڵ
-
پرسەی سەرەخۆشی لە کۆڵن بەردەوامە: وەک بنەماڵەی پێشەنگەکان بەشداری لەم پرۆسەیەدا دەکەین
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا پرسەی سەرەخۆشی بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بەردەوامە. خوشکی شەهید خویری دورموش، ئایتەن دورموش گوتی: "لەم پرۆسە نوێیەدا بە هەڵوێستێکی شکۆمەندانە بەشداردەبین". -
چالاکییەکەی ژنێڤ: بە بڕیارەکەی پەکەکە، پرۆسەیەکی نوێ دەستی پێ کرد
لەو چالاکییەی کە ٢٢٥ هەفتەیە لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە، سڵاو لە ١٢ هەمین کۆنگرەی پەکەکە کرا و گوترا کە بە بڕیاری پەکەکە پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشان دەستی پێ کرد. -
کادرانی پێشەنگی پەکەکە لە لیماسۆل یادکرانەوە
بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە لە کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە شەهیدبوونیان ڕاگەیاندرا، لە شاری لیماسۆلی قوبرس یادکرانەوە. -
کەمپەینی جیهانیی "دەمەوێت دیدار لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەم" دەست پێ دەکات
هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ئەنجامی گرنگی بەدەستهێنا. وتەبێژانی هەڵمەتەکە ڕایانگەیاند بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ درێژە بە کارەکانیان دەدەن و کەمپەینی "دەمەوێت دیدار لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەم" دەست پێ دەکات. -
جێنێڤیڤ گەریگۆس: پێویستە ئیتر ئۆجالان ئازاد بکرێت
جێنێڤیڤ گەریگۆس بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکەی بە دەرفەتێکی مێژوویی بۆ ئاشتی لە تورکیا و ناوچەکەدا پێناسەکرد و گوتی: " پێویستە ئیتر ئۆجالان ئازادانە لەسەر مێزی گفتوگۆ بەردەوامی بەکارەکانی بدات." -
پەیامی کۆماو سەبارەت بە شەهیدانی مانگی ئایار
کۆماو لە کەسایەتی دامەزرێنەرانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون سەرجەم شەهیدانی ئازادی وەبیرهێنایەوە و گوتی: "بەڵێن دەدەین بە ڕێبازی ئەوان تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی مەزنتر بکەین." -
له ژنێڤ و سۆلۆتۆرن پرسە و یادکردنەوە بۆ دامەزرێنەرانی پەکەکە بەڕێوە چوو
لە مەراسیمی یادکردنەوەکەی DKTM دا هاتووە کە ئەوان خاوەنداری لەو نرخ و بەهایانە دەکەن کە دامەزرێنەرانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و رەزا ئاڵتون بەرهەمیان هێناوە. -
وۆرکشۆپی کوردی PE: ئازادییە بنەڕەتییەکان دەبێت مسۆگەر بکرێن
وۆرکشۆپی کوردی پەرلەمانی ئەوروپا( (PE ڕایگەیاند کە پاش بڕیارە مێژووییەکەی پەکەکە پێویستە تورکیا ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە بۆ ڕاگرتنی هێرشە سەربازییەکانی، ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و ئازادییە بنەڕەتییەکان مسۆگەر بکرێن. -
له شاری کۆڵن مەراسیمی پرسەی قەیتان و ئاڵتون بەردەوامه
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، سەردانەکان بۆ مەراسیمی پرسەی کادێرانی دامەزرێنەری پەکەکە ڕەزا ئاڵتون و عەلی حەیدەر قەیتان کە لە ١٢هەمین کۆنگرەی ئاوارتەی پەکەکەدا ئاشکرا کران، لە دووەمین ڕۆژیدا بەردەوامە. -
ڕێکخراوە عەلەوییەکان سڵاویان لە بڕیارەکانی پەکەکە کرد و کادرە پێشەنگەکانیان بیرهێنایەوە
فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان (فەدا) و یەکێتیی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک سڵاویان لە بڕیارەکانی ١٢ هەمین کۆنگرەی پەکەکە کرد و کادرانی پێشەنگ عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتونیان بیرهێنایەوە. -
ئەڵمانیا: چارەسەر پرۆسەیەکی سیاسی دەخوازێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە کە ١٢ ی ئایار ڕاگەیەندرا، وەک هەنگاوێکی گرنگ ناوبرد. -
بارێنا: دەبێت یەکێتیی ئەوروپا بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت
نوێنەری باسک لە پەرلەمان، بارێنا ڕایگەیاند کە پەکەکە "هەنگاوێکی بوێرانە و گرنگی بۆ ئاشتی ناوە"، گوتی: "ئێستە کاتی ئەوەیە تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن". -
کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە لوزەرن یادکرانەوە
کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە ئەمڕۆ لە ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە شەهیدبوونیان ڕاگەیاندرا، لە لوزەرن یادکرانەوە. -
یەکێتیی ئەوروپا: هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو چارەسەرێکی هەمیشەیی
وتەبێژی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئەنوەر ئەلعنونی ڕایگەیاند خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە "دەسپێکردنی پرۆسەیەکی ئاشتی باوەڕپێکراوە" و "هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو چارەسەرێکی هەمیشەیی". -
لە بێنسهایم چالاکی جەژنی زمانی کوردی بەڕێوەچوو
لە بێنسهایم بەبۆنەی جەژنی زمانی کوردییەوە چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا ئاماژە بە هەوڵەکان کرا بۆ پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی. -
شەهیدانی مانگی ئایار لە سانت گالن یادکرانەوە
لە شاری سانت گالنی سویسرا شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە و گوترا: "ئێمە بە سەرخستنی ئایدیاڵی شەهیدەکانمان دەتوانین ببێنە شایستەی ئەوان". -
سری سورەیا ئۆندەر لە لەندەن یادکرایەوە
لە لەندەن بۆ ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر کە ٣ ی ئایار کۆچی دوایی کرد، چالاکی یادکردنەوەی جەماوەریی ئەنجامدرا. -
سری سورەیا ئۆندەر لە کۆڵن یادکرایەوە
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر یادکرایەوە. -
لە دۆرتموند و کاسێل شەهیدان یادکرانەوە
لە شاری دۆرتموند و کاسێلی ئەڵمانیا شەهیدان یادکرانەوە. -
هەڵمەتی جیهانی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ پەخشان عەزیزی دەستیپێکرد
لە شاری مونیخی ئەڵمانیا هەڵمەتێکی جیهانی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ پەخشان عەزیزی، ژنە زیندانی کورد کە سزای لەسێدارەدانی لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بەسەردا سەپێنراوە، دەستیپێکرد. -
لە شاری کۆڵن یادی هۆزان مزگین کرایەوە
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە کەسایەتی هۆزان مزگین، هۆزان سەفکان، بابی تەیار و ئایسەل دۆغان سیاسەتمەداری شۆڕشگێڕ لە مەراسیمێکدا لەلایەن تەڤ-چاند و هونەری مزگینەوە بەڕێزدارییەوە یادیان کرایەوە. -
لە فەرەنسا یادی سری سورەیا ئۆندەر کرایەوە
لە شارەکانی پاریس و ستراسبۆرگی فەرەنسا مەراسیمی یادکردنەوەی سری سورەیا ئۆندەر ڕێکخرا و بەڵێنی بەردوامیدان لەسەر تێکۆشان بە ئامانجی بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک درا. -
لە لۆزان بە جۆشەوە پێشوازی لە جەژنی زمانی کوردی کرا
لە شاری لۆزانی سویسرا بە چالاکییەکی کولتووری ڕۆژی جەژنی زمانی کوردیی پیرۆزکرا و بە پانێڵێک باس لە گرنگی تێکۆشانی زمان لە دژی سیاسەتەکانی تواندنەوە کرا. -
لە جنێڤ یادی سری سورەیا ئۆندەر کرایەوە
لە شاری جنێڤی سویسرا بە چالاکییەک یادی سری سورەیا ئۆندەر کرایەوە. -
لە مانچستەر یادی شەهیدانی ٩ـی ئایار بەرزڕاگیرا
لە شاری مانچستەر بە گردبوونەوەیەک شەهیدانی ٩ـی ئایار یادکرانەوە و داوای ئازادکردنی گیراوانی سیاسیی لە زیندانەکانی ئێران کرا.