شەهیدانی مانگی ئایار لە سانت گالن یادکرانەوە

لە شاری سانت گالنی سویسرا شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە و گوترا: "ئێمە بە سەرخستنی ئایدیاڵی شەهیدەکانمان دەتوانین ببێنە شایستەی ئەوان".

لە شاری سانت گالنی سویسرا شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە، چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی سانت گالن و کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدانی سویسرا ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا شەهیدانی وەک دەنیز گەزمیش و هەڤاڵانی، ئیبراهیم کاپاکایا و حەقی قەرار و خەلیل چاڤگون و محەمەد کاراسونگور و ئیبراهیم بیلگەن و شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە.

بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان و کوردستانیان بەشداری یادەکە بوون. پاش خولەکێک ڕێزگرتن، وتەبێژی کۆماوی سانت گالن موزەفەر چنار قسەیان کرد، گوتی: "ئەوان لەپێناو ئایدیاڵەکانیان ژیانیان فیداکرد. خاوەنداری لە شەهیدان ئەرکی سەرەکیمانە".

سیاسەتمەدار ئایشە ئاجار، ڕۆژی دایکانی لە هەموو دایکان پیرۆز کرد و شەهیدانی بیرهێنایەوە، گوتی: "شەهیدانمان بۆ فیداکردنی گیانی خۆیان، تێکۆشانی ئازادیان تا ئەمڕۆ هێنا. ئێمە بە سەرخستنی ئایدیاڵەکانیان دەتوانین شایستەی ئەوان بین".

یادەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک لەسەر شەهیدانی مانگی ئایار بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.

OSZAR »