فەیلەسوفی بەڕازیلی 'بێ مەرج' پشتگیری لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد
فرێی بێتۆ فەیلەسوفی بەڕازیلی ڕایگەیاند 'بەبێ مەرج' پشتگیری لە بانگەوازەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ دەکات.
فرێی بێتۆ فەیلەسوفی بەڕازیلی ڕایگەیاند 'بەبێ مەرج' پشتگیری لە بانگەوازەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ دەکات.
شایانی ئاماژیە لە ناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە پشتیوانیەکان بۆ بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٢٧ی شوباتدا ڕایگەیاند بەردەوامە.
نووسەر، چالاکی سیاسی، فەیلەسوف و ئازادخوازی بەرازیلی و ڕاهێبی دۆمینیکا کارلۆس ئەلبێرتۆ لیبانیۆ کریستۆ (فرێی بێتو) بە بەیاننامەیەک پشتگیری خۆی لە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕیبەر ئاپۆ ڕاگەیاند.
بێتو کە بە ڕاوێژکاری نافەرمی سەرۆککۆماری بەڕازیل لولا دا سیلڤای ناسراوە، بە چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ فیدڵ کاسترۆ بەناو بانگە.
پەیامێکە بۆ دەم پارتی نێردراوە و لە ئەکاونتی ئێکسی پارتەکەدا بڵاوکراوەتەوە بەمجۆرەیە:
"من بێ هیچ مەرجێک پشتگیری لە پرۆسەی دیموکراتیزەکردن و ئاشتی لە تورکیا دەکەم! پێشکەوتنی ژیانێکی بە ئاشتی بۆ گەلانی کورد و تورکیا کە بە خۆشی و ئارامیەوە لە گەڵ یەک ژیانێکی هاوبەش پێک بهێنن بە گرنگ و شارستانیانە دەبینم. گەلان ڕەگ و ڕیشەی نەتەوەیی، زمان و کولتوورەکانمان؛ لەم 'ماڵە هاوبەشە' کە ئێمە پێی دەڵێین جیهان، وەک خوشک و برایانی یەک بنەماڵە، نیشانەی دەوڵەمەندی و هەمەڕەنگی ژیانی مرۆڤایەتیمانە. بژی دیموکراسی و بمرێ ئیمپریالیزم!"