ڕێکخراوە عەلەوییەکان سڵاویان لە بڕیارەکانی پەکەکە کرد و کادرە پێشەنگەکانیان بیرهێنایەوە

فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان (فەدا) و یەکێتیی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک سڵاویان لە بڕیارەکانی ١٢ هەمین کۆنگرەی پەکەکە کرد و کادرانی پێشەنگ عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتونیان بیرهێنایەوە.

فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان (فەدا) و یەکێتیی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش گوتیان: "پەکەکە کە لە ساڵی ١٩٧٨دا  ڕزگاریی نەتەوەیی لە تێکۆشانی چەکدارییدا دەبینییەوە، ئەمڕۆ بۆ بەدیهاتنی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بڕیاری بێدەنگکردنی چەکی داوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکانی پەکەکە بۆ ئاشتی و ئایندەی هاوبەشی گەلان، مێژوویین و مزگێنی ئایندەیەکی پڕ لە هیوا دەدەن، دەڵێت: "لەگەڵ بایەخدانمان بە ئاشتی و خوشک_برایەتی، ئێمە بڕیارەکانی کۆنگرەکە زۆر بە گرنگ دەبینین".  

لە ڕاگەیاندراوەکەدا کادرانی پێشەنگ عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون یادکراونەتەوە، عەلی حەیدەر قەیتان وەک "زانایەکی ستراتیژی و ئەدەبی" و ڕەزا ئاڵتون وەک "قارەمانی ڕۆمانی ژیانەوە" پێناسەکراون.

هەروەها دەڵێت: "پێشەنگانی وەک عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون نەوەک هەر لە تێکۆشاندا، بەڵکو لە ئاشتییشدا ڕێگەیان نیشانی گەلەکەیان داوە. بوێریی ئەوان لە تەواوی تێکۆشان بۆ خوشک_برایەتیی گەلان و ئایندەی هاوبەش، هەردەم ڕێنیشاندەرە".

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە نەوەک هەر بۆ پیاچوونەوە بە ڕابردوو، بەڵکو وەک هەنگاوێک بەرەو ئایندە دەچێتە نێو مێژووەوە، دەڵێت: "ئەم هەنگاوە، خوشک_برایەتیی گەلان بەهێزتر دەکات و شیعرەکانی ئازادی دەگۆڕێت بۆ ئاوازی ئاشتی. عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون وەک سیمبولی ئەم ئاشتییە لە بیری ئێمەدا بە نەمری دەمێننەوە و چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە".

لەکۆتاییدا دەڵێت: "لە کەسێتی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە پێزانین و حەسرەت و ڕێزەوە هەموو شەهیدانی ئازادی بیردەهێنینەوە و سەری ڕێز بۆ یادیان نەوی دەکەین".

OSZAR »