هه‌واڵی به‌په‌له‌: ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە: کۆتایی بە هەموو ئەوکارانە هات بە ناوی پەکەکەوە دەکران

سری سورەیا ئۆندەر لە کۆڵن یادکرایەوە

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر یادکرایەوە.

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر مەراسیمێکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، هاووتەبێژی دەم پارتی ئەڵمانیا لەیلا ئیمرەت قسەی کرد و جەختی کردەوە درێژە بەو میراتی ئاشتییە دەدەن کە سری سورەیا ئۆندەر جێی هێشت.

سەرۆکی فەخری هەدەپە، ئەرتوغرول کورکچو قسەی کرد و ڕایگەیاند سری سورەیا ئۆندەر کەسێتیەکی تاقانە و سیمبولی چەوساوەکان و بەرخۆدەران بوو.

هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد کاراموس گوتی: "ئەو نموونەی پارێزەری ئاشتی و دیموکراسی بوو. یادی ئەو لە تێکۆشانماندا زیندوو ڕادەگرین".

سیاسەتمەداری کورد خەتیب دیجلە گوتی: "ئەو بۆ چارەسەری ئاشتییانە و دیموکراتیکی پرسی کورد و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، پێشەنگایەتی تێکۆشانێکی بوێرانەی کرد".

سیاسەتمەداری کورد ئیدریس بالوکەن، ڕایگەیاند هیچ وشەیەک ناتوانێت وەسفی تێکۆشان و هەوڵەکانی سری سورەیا ئۆندەر بکات.

هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە زوبەیدە زومروت ڕایگەیاند شوێنکەوتەی ڕێگە و تێکۆشانی ئۆندەر دەبن.

لەسەر ناوی تەژەکە-ئە ئایتن کاپلان وتەیەکی پێشکەش کرد، دواتر برای سەڵاحەدین دەمیرتاش، سولەیمان دەمیرتاش و دۆستانی ئۆندەر قسەیان کرد.

پاشان پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپە و سیاسەتمەدارانی تاراوگەنشین، پێشوازیان لە سەردانیکەران کرد و یادەکە کۆتایی هات.

OSZAR »