یەکێتیی ئەوروپا: هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو چارەسەرێکی هەمیشەیی
وتەبێژی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئەنوەر ئەلعنونی ڕایگەیاند خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە "دەسپێکردنی پرۆسەیەکی ئاشتی باوەڕپێکراوە" و "هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو چارەسەرێکی هەمیشەیی".
وتەبێژی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئەنوەر ئەلعنونی ڕایگەیاند خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە "دەسپێکردنی پرۆسەیەکی ئاشتی باوەڕپێکراوە" و "هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو چارەسەرێکی هەمیشەیی".
وتەبێژی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئەنوەر ئەلعنونی، گوتی: "یەکێتیی ئەوروپا پێی وایە کە دەسپێکردنی پرۆسەیەکی ئاشتییانەی بڕواپێکراو بە ئامانجی چارەسەری سیاسی پرسی کورد، هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ چارەسەری ئاشتییانە".
وتەبێژی سیاسەتی ناوخۆیی پارتی سەوزی ئەڵمانیا لەمیا کادۆر لە هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ، گوتی: "خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتاییهاتنی خەباتی چەکداری کە تێیدا نزیکەی ٤٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، بە ئاشتی چارەسەر دەبێت و هیوای ئەوەی کە کوردان لە تورکیا مافی زیاتر بەدەست بهێنن، زیاتر بووە".
کادۆر هەروەها گوتی: "ئەم پێشهاتە بۆ سوریاش گرنگە".