کەژەکە سڵاوی لە یەکەمین کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی کرد

یەکەمین کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی (نەدا) دەستی پێکرد. لە کۆنگرەکەدا پەیامی کەژەکە خوێندرایەوە و پەیامی "بە هەموو ڕەنگەکانمانەوە لێرەین و تێدەکۆشین" کۆنگرەکەی پیرۆز کرد.

کۆنگرەی نەدا

ئەمڕۆ لە هۆتێل های کریستی شاری سلێمانی بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستان بە درووشمی "لەسەر بنەمای شۆرشی ژنان، بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک"یەکەمین کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی (نەدا) بە بەشداریی زیاتر زیاتر لە ٢٠٠ ڕێکخراو و تۆڕ و کەسایەتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەستیپێکرد بۆ سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لە دەستپێکی یەکەمین کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی پەیامەکانی کەژەکە، ئەنجوومەنی ژنانی پەژاک، تاژێ و چەند دانەیەکی دیکە خوێندرایەوە و تێیاندا ئاماژە بە ئاستەنگییەکانی بەردەم ژنان و هەوڵەکانی لەناوبردنیان کرا و جەخت لە بەرزکردنەوەی تێکۆشان بۆ یەکسانی و ئازادی و بەدەستهێنانەوەی مافەکانی ژنان کرا.

پەیامی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە):

"سڵاو لە هەموو ئەو ژنانە دەکەین کە بەشداری ئەم کۆنگرەیە بوون. هیوادارین ئەمڕۆ ئەم کۆنفڕانسە بە سەرکەوتن بگەیەنین. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقادا، ژنان ڕووبەڕووی چەندین کێشە بوونەتەوە وەکو ڕەگەزپەرستی و ڕەگەزگەرایی. سەرەتا لە غەزە، فەلەستین، سووریا، عێراق، شنگال، کوردستان، لیبیا، تورکیا و لە کۆتاییشدا لە سووریا، زۆربەی ئەوانەی کوژران ژنان و منداڵان بوون.

دەیانەوێت خاکەکانمان بێ هەناسە بهێڵنەوە. داگیرکەران دەیانەوێت ئەو سیاسەتانە لەسەر ژنان بەڕێوەببەن. هەموو ئەم ڕووداوانە پەیوەندیان بە سیستەمی پیاوسالارییەوە هەیە. زمان و کەلتوورمان توشی دەستدرێژی دەبن. ئەمە بە دەستی پیاوان ئەنجام دەدرێت.

بە هەموو ڕەنگەکانمانەوە لێرەین و تێدەکۆشین. ڕووبەڕووی زۆر ئازار و ئەشکەنجە بووینەتەوە و دژی ئەوەش دایکانمان، کەلتوورمان، بە فەلسەفەی کۆمەڵگای ئەخلاقی و سیاسی ژیانێکی نوێ دەخوڵقێنن.

ئێمە ئەو هێزانەین کە هێز دەخوڵقێنین و پێکهاتەی دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست دەکەین. هەرگیز دەست لە تێکۆشانمان بەرنادەین.

ئەمڕۆ ڕۆژی گریان و نوێکردنەوەی ئازارەکانمان نییە، بەڵکو ڕۆژی لێپرسینەوەیە. تۆڵەی هاوڕێکانمان دەکەینەوە. شۆڕشی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نموونەیەکە بۆ هەموو جیهان. بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، ئەم ژیانە دەبێتە ژیانێکی شکۆمەند و دیموکراتی. ئەم فەلسەفەیە ئەو ڕێبازە سەرەکییەیە کە دەبێت پەیڕەوی بکەین. لەگەڵ جەنگی جیهانی سێیەمدا، تێکۆشانی ژنانیش گەشەی کردووە. هەرچەندە جیهان بە سیستەمی پیاوسالاری بەڕێوە دەچێت، بەڵام ئێمە بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی دژی ئەمە دەوەستینەوە."

پەیامی تاژێ:

"بەناوی تاژێوە سڵاو لە هەمووان دەکەم. پیرۆزبایی ئەم کۆنگرە پڕ مانایە لە هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکەم. جینۆسایدی پێنج هەزار ساڵە زیاتر لەسەر ژنان و منداڵان پیادە کراوە. لە ساڵی ٢٠١٤ـدا، ئێمە وەک ئێزدی ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بووینەوە، هەموو جیهانیش شایەتی ئەمە بوو. هەزاران ژن و منداڵ هێشتا لە دەستی داعشدان. وەک ژنان تێکۆشانمان کرد و بە هێزی خۆمانەوە خۆمان ڕێکخست.

وەک بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت، کۆمەڵگای ئازاد بە ژنی ئازاد بنیات دەنرێت.

وەکو ژنانی جوگرافیا جیاوازەکان، توانیمان پێکەوە بژین. بە تێکۆشانی ژنان، کۆمەڵگایەکی دیموکراتی دەخوڵقێنین.

بە ژن، ژیان، ئازادی، پیرۆزبایی لە هەمووتان دەکەم."

پەیامی ئەنجوومەنی ژنانی پەژاک:

" دەزانین کە ئەم سیستەمە تێکۆشان و بوونی ژنان پشتگوێ دەخات. تێکۆشانی ژنان جارێکی دیکە بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، خۆی سەلماندەوە. بەبێ ژنان چارەسەر بەدی نایەت. خەباتی دیموکراتی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەبێت. پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەم، لە ئەفغانستانەوە تا میسر. کۆبوونەەوی ئەمڕۆمان دەرەنجامی زۆر گرنگی لێدەکەوێتەوە.

خەباتی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو سەرکەوتن و ئازادی دەڕوات. بژی ژن، ژیان، ئازادی."

پەیامی ژنانی ئەفغانستان:

" ئێمە لە ئەفغانستان ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ژنانین. لە ئەڵمانیا چالاکی دەکەین. دوای ئەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی ئەفغانستانی گرتە دەست، هەوڵ دەدەین بەرخۆدانی گەلانی ئەفغانستان بە جیهان ڕابگەیەنین. بۆ گەلانی ئەفغانستان و شەرەفی گەلان کار دەکەین.

درووشمێکمان هەیە: نە ناتۆ نە تاڵیبان؛ لە ئەفغانستان بچنە دەرەوە!

وەکو ئەندامانی پەنابەری ئەفغانستان جەنگ و بارودۆخی ناجێگیر ناچاری ڕاکردنی کردین. دوای ئەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی گرتە دەست، پەیوەندیمان بەم ڕێکخستنەوە (هاوپەیمانی نەدا) کرد. لە ڕێگەی چالاکییەکانەوە یەکترمان ناسی و دەتوانین وەک یەک دەنگ، ببینە دەنگی گەلان.

ئێستا ماسک دەپۆشین چونکە نامانەوێت ڕوومان دەربکەوێت. پێمان وایە پێویست ناکات تەنها یەک پێشەنگمان هەبێت. ئێمە باوەڕمان وایە کە ئەم دەنگە یەکگرتووە دەتوانێت برینەکان، بەرخۆدانی ژنان و بەرخۆدانی گەلانی ئەفغانستان بەرجەستە بکات. ئەمڕۆ ژنانی ئەفغانستان بە بەرخۆدانیان بوونەتە نموونەیەک بۆ هەموو جیهان.

ژنان ناتوانن بخوێندنن، سواری پاس ببن، بچنە هۆڵی وەرزشی. هەموو چالاکییە کەلتوورییەکان، نەورۆز و شەوی یەڵدا قەدەغەکران. گرووپە ئاینییەکان ئەتنیکییەکان ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە. سەرەڕای هەموو ئەم بارودۆخە، ژنان و پیاوان بەردەوامن لە بەرخۆدان. بە نهێنی بەردەوامن لە ڕێکخستن."

جێگەی ئاماژەیە، هاوپەیمانێتی نەدا (هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی)، تۆڕێکی هەرێمی ژنانە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، زیاتر لە ٢٠٠ ڕێکخراو و تۆڕ و کەسایەتی ژنان لە ١٨ وڵاتی جیاواز لەخۆ دەگرێت.

 

OSZAR »