بە دیمەن

له شاری کۆڵن مەراسیمی پرسەی قەیتان و ئاڵتون بەردەوامه

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، سەردانەکان بۆ مەراسیمی پرسەی کادێرانی دامەزرێنەری پەکەکە ڕەزا ئاڵتون و عەلی حەیدەر قەیتان کە لە ١٢هەمین کۆنگرەی ئاوارتەی پەکەکەدا ئاشکرا کران، لە دووەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

لە مەراسیمی پرسەکەدا لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی شاری کۆلن گەل سەردانی خوشکی ڕەزا ئاڵتون، زوهرە ئاڵتون و خوشکەکانی عەلی حەیدەر قەیتان، سەلما و فەریدە قەیتان، دەکەن و سەرەخۆشییان ئاراستە دەکەن.

دەفتەرێکی تۆمار کردنی یادەوەری لە مەراسیمی پرسەکەدا دانراوە کە وێنەکانی ئاڵتون و قەیتان بە گوڵ ڕازێنراوەتەوە. گەل کورد و دۆستانیان بە ڕێزدارییەوە سەردانی پرسەکە دەکەن و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستە دەکەن و هەست و بیرەوەرییەکانیان لەسەر هەر دوو پێشەنگی پەکەکە لە دەفتەرەکەدا دەنووسنەوە.

هەروەها سیاسەتمەدارانی کورد و نوێنەرانی زۆرێک لە دامەزراوە دیموکراتیکەکانیش بەشداری مەراسیمەکە بوون. شایانی باسە لە ڕۆژانی داهاتوودا مەراسیمەکە بەردەوامی دەبێت.

OSZAR »