كولتوور-هونهر
دوایین ھەواڵ
-
چلەی هاوینەی ئێزدیەکان دەستی پێکرد
بە پێی باوەڕی ئێزدیەکان ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی چلەی هاوینە. ئەم ڕۆژە بۆ ئێزدییەکان گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە نیشاندەری سەرەتای سەردەمێکی نوێیە و فیداکارییە. -
کەرکوک؛ پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ کچانی شارەکە کرایەوە
لە کەرکوک، لەژێر ناونیشانی 'کچێکی نیگارکێش' پێشەنگایەکی شێوەکاری بۆ دەیان کچە هونەرمەندی شێوەکار و نیگارکێشی شارەکە کرایەوە. -
لۆتە ئەرەڵ؛وێنەگر و تۆماری ڕووداوەکانی ڕابردوو
لۆتە ئەرەڵ؛ ژنێکی بوێر بوو کە بە کەلوپەلەکانییەوە جیهان دەگەڕا. وەک ڕۆژنامەوان و پێشەنگێکی ژن لە سەرەتای سەدەی بیستەمـدا بە وڵاتاندا گەڕا و کلتووری جۆراوجۆری تۆمار و بەڵگە کرد. -
لە سویسرا فیلمی دیکۆمێنتاریی 'کەبیرە' نمایشکرا
فیلمی دیکۆمێنتاریی کەبیرە کە باس لە ژیانی چالاکوان و سیاسەتمەدار کەبیرە یڵدز دەکات، لە شاری بێرنی سویسرا نمایشکرا. -
فێستیڤاڵی ژنانی زیلان؛ ئامانجمان پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنانە
بە بەشداری هەزاران ژن ١٩هەمین ڤیستیڤاڵی زیلان لە شاری لیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. -
پەیامی فەتۆش ئەرکلی لە دژی ئەو هێڕشە نەژاد پەرستیەیی کرایەسەری
میوزکژەنی لاو، فەتۆش ئەرکلی لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا ڕووبەڕووی هێرشی نەژاد پەرستی بوویەوە، ڕەخنەی لەو جۆرە هێرشانەگرت و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەزمانی دایکیی درێژە بەکارەکانی دەدات و گوتی:" کەس ناتوانی ئێمە بترسێنێت". -
لە حەلەب چالاکییەکی هونەری بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێکخرا
یەکێتی ژنانی گەنج لە حەلەب بە چالاکییەکی هونەری، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ-یان کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی دەربڕی. -
لە کۆرێکدا خوێندنەوە بۆ کتێبی 'دیوانی شێخ عەبدولڕەحمان بەرزنجی' کرا
لە شاری کەرکوک، لە کۆڕێکی ئەدەبی و فیکرییدا لەلایەن هەردوو نووسەر لەتیف فاتیح فەرەج و شێخ سدیقەوە خوێندنەوە بۆ کتێبی دیوانی شیعری 'شێخ عەبدولڕەحمان بەرزنجی ' کرا. -
لە ئوتامارا ٢٠ـەمین فێستیڤاڵی نەریتی منداڵان بەڕێوە چوو
ناوەندی کۆبوونەوەی ژنانی ئوتامارا کە لە هەرێمی ڕاینلاند-فاڵتسی ئەڵمانیا چالاکە، ئەمساڵ ٢٠ـەمین فێستیڤاڵی نەریتی منداڵانی بە دروشمی "ناتوانن خەونەکانمان بدزن" ئەنجامدا. -
لە کەرکوک سەبارەت بە "ھونەری تەکنیکیی نوێ لە چیرۆکی کوردی"، پانێڵێک سازکرا
لە شاری کەرکوک، بەناونیشانی "ھونەری تەکنیکیی نوێ لە چیرۆکی کوردی" یەکێتی نووسەرانی کورد پانێڵێکی بۆ دەستەیەک لە توێژەرانی بواری چیرۆکی کوردی سازکرد. -
فیستیڤاڵی گەنجان و کەلتووری هۆزان سەرحەد لە شاری ڕانس ئەنجام دەدرێت
لە شاری ڕانسی فەرەنسا، بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد لە فەرەنسا (گەنجانی کوردستانی لە فەرەنسا_ جەدەکە_فە) و کۆمەڵەی ژنانی ئارین میرکان، سێیەمین فیستیڤاڵی گەنجان و کەلتووری هۆزان سەرحەد ئەنجام دەدرێت. -
لە ٢١ی حوزەیران فێستیڤاڵی ژنانی زیلان لە لیڤەرکوزن ئەنجام دەدرێت
یەکێتی ژنانی کوردی ئەڵمانیا (یەژەکە-ئە) نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی ژنانی زیلان لە ٢١ی حوزەیران لە شاری لیڤەرکوزنی ئەڵمانیا ئەنجام دەدات. -
زویرخ؛ دوانزەیەمین فێستیڤاڵی ژنانی ساکینە جانسز ڕێکدەخرێت
دوانزەیەمین فێستیڤاڵی ژنانی ساکینە جانسز لە ڕۆژی ٢٨ـی حوزەیران لە زیورخ بە مەبەستی ڕێکخستنی ژنان و پشتیوانی کلتووریی بەڕێوە دەچێت. -
لە کۆبانێ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کۆنسێرتێک ئەنجام درا
لە کۆبانێ بە پێشەنگایەتی ناوەندی چاند و هونەری باقی خدۆ و تەڤگەری هیلالی زێڕین بە درووشمی "بە ڕوحی چاند و هونەری دیموکراتیکەوە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" کۆنسێرتێک ئەنجام درا. -
لە فیستیڤاڵی ڕێزگرتندا کورد بە 'هەڵپەڕکێ' دژی نەژادپەرستی وەستایەوە
لە ٢٨هەمین فیستیڤاڵی ڕێزگرتن (Respect) کە لە شاری ئێکستەری بەریتانیا ئەنجام درا، کوردان بە چالاکی هونەریی 'هەڵپەڕکێ' کە جۆرێک لە بەرخۆدانیان بونیاتناوە و لە دژی نەژادپەرستی بانگەوازییان بۆ گێڕانی هەڵپەڕکێ کرد. -
فیستیڤاڵی پێشبڕکێی هەڵپەڕکێی کوردستانی لە ئەڵمانیا ئەنجام درا
٣٦هەمین فیستیڤاڵی هەڵپەڕکێی کوردستانی ئەمساڵ لە نێوان ٧-٨ی حوزەیران لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا ئەنجام درا. -
پانزەهەمین فیستیڤاڵی گەنجانی ئەنگین سەڤەر لە مارسیلیا: بە شۆڕشی کەلتووری بەرەو سۆسیالیزم
فیستیڤاڵی گەنجانی ئەنگین سەڤەر کە ئەمساڵ پانزەهەمین جارە لە مارسیلیا ئەنجام دەدرێت بە درووشمی "بە شۆڕشی کەلتووری بەرەو سۆسیالیزم" بە جۆشوخرۆشەوە بەڕێوەچوو. -
کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان لە نوگرە سەلمان جەژنی قوربانیان کرد
ئەمڕۆ بەشێك لە کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان لەناو 'زیندانی نوگرە سەلمان' کە لە ئێستادا وەک سیمبوڵی جینۆسایدی ئەنفال لە یادەوەری کەسوکاری ئەنفال کراواندا جێگەی گرتووە، جەژنی قوربانیان کرد. -
لە سویسرا فیلمی 'تەمەنی کلوە بەفرێک' ی کازم ئۆز نمایش کرا
فیلمی 'Bir Kar Tanesinin Ömrü' 'تەمەنی تەمەنی کلوە بەفرێک' ی دەرهێنەری کورد کازم ئۆز لە شاری بازڵی سویسرا نمایشکرا. -
لە هەڵەبجە چەندین چالاکی هونەری پێشکەشی منداڵان کرا
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە لە پارێزگای هەڵەبجەی باشووری کوردستان بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوەکانی بواری منداڵان چەندین چالاکی هونەری و کولتوورییان پێشکەش بە منداڵان کرد. ئەو ڕێکخراوانە ئاماژەیان بەوەدا ئامانجییان پەرەدانە بە توانای منداڵانیی شارەکە. -
ژمارەیەکی نوێی نەوای ژن بڵاوبووەوە
ژمارەیەکی نوێی ڕۆژنامەی نەوای ژن بڵاوبووەوە کە بە چەندین وتار و نوسین لەسەر پرسە بنەڕەتی و هەنووکەییەکان و ڕاوەستە کردن لەسەر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەڵسەنگاندنی ورد و بایەخدار دەکات. -
ژمارە ٤٩ـی گۆڤاری ئازادی کۆمەڵگە چاپ و بڵاوکرایەوە
ژمارە ٤٩ـی بەهاری ٢٠٢٥ـی گۆڤاری ئازادی کۆمەڵگە چاپ و بڵاوبوویەوە و لەسەرجەم ناوەندە ڕۆشنبیری و کتێبخانەکانی باشووری کوردستان بەردەستە. -
فیستیڤاڵی فیلمی نوژیان بە نمایشکردنی فیلم و ئەنجام دانی وۆرک شۆپ بەردەوامە
بەرنامەی فیستیڤاڵەکە بە نمایشکردنی فیلم و ئەنجامدانی وۆرک شۆپێکی مۆنتاژ بەردەوامە. لە بەردەوامیدا ئێوارەی ئەمڕۆیش دوو فیلم نمایش دەکرێن. -
لێگەڕین چیا؛ ڕێبواری ڕێگەی لێگەڕینی ئازادی
ژیانی لێگەڕین تەنها ژمارەیەک نەبوو، بەڵکو وەرچەرخا بۆ فکر و فەلسەفەیەک کە مرۆڤەکان هیوایی خۆیانیان لێیەوە وەرگرت. لە ئێستادا چیرۆکی لێگەڕین بە تەنها لە دووتووێی پەرتووکێکدا نییە، هاوکات لە هۆشی دەستەکۆی مرۆڤایەتییدا نوسرایەوە. -
لە کەرکوک پێشەنگایەکی شێوەکاری کرایەوە
لە شاری کەرکوکی باشووری کوردستان بە دروشمی (هونەری شێوەکاری لەناوەڕۆکدا خۆی بەرەنگاریی و پەیوەندییە) چوارەمین پێشەنگای هونەریی شێوەکاری کرایەوە.