سڵاڤۆی ژیژەک بۆ ڕێبەر ئاپۆ: تۆ ماندێلای هەموو سەردەمەکانی

فەیلەسوفی سلۆڤینی سڵاڤۆی ژیژەک لە نوێترین وتاریدا دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "ئۆجالانی ڕێبەر پەکەکە، ماندێلای سەردەمەکانە".

فەیلەسوف و دەرونشیکاری سەردەم سڵاڤۆی ژیژەک یەکێکە لەو فەیلەسوفانەی هەمیشە پشتگیری لە هەوڵە ئاشتیانە و جیهانە فکرییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کردووە. سڵاڤۆی ژیژەک لە نوێترین وتارییدا بە ناونیشانی 'ڕێبەری پەکەکە، ئۆجالان، ماندێلای سەردەمەکانە' وتارێکی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ نوسیوە.

ئەم هەوڵەی سڵاڤۆی ژیژەک لە کاتێکدایە، ڕۆژی ١٨ـی ئایار ڕێبەر ئاپۆ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی دەم پارتییدا پەیامێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر بونیادنانی پەیامنێکی نوێ لەسەر بنەمای خوشک-برایەتی نێوان گەلانی تورکیا کردەوە.

ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامەکەیدا سەرنجی خستووەتەسەر ئەو کۆدەنگی و پشتیوانییەی کە ڕۆشنبیران و فەیلەسوفانی جیهان بە پەیامەکانیان پشتیوانیان بۆ پرۆسەی چارەسەری دەربڕیوەو و دەڵێت: " لە کەسێتی ئالان بادیۆ و سلاڤۆی ژیژەکدا، سوپاسی ئەو ڕۆشنبیرانە دەکەم کە لە ڕێگەی شاندەکەمانەوە، پەیامی پشتیوانیان بۆ من و پرۆسەی ئاشتی و خوشک_برایەتی ناردووە. بەهیوام لە خەباتی هاوبەشی ئەنتەرناسیۆنال و سۆسیالیستییدا یەکتر ببینینەوە."

سبەی وتارەکەی سڵاڤۆی ژیژەک بە وەرگێڕانی شێوەزاری سۆرانی – کورمانجی ناوەڕاست لە گۆڤاری ئازادی کۆمەڵگە بڵاودەبێتەوە.

OSZAR »