هەڵمەتی نێونەتەوەیی "دەمەوێت سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان بکەم" دەستیپێکرد

پلاتفۆرمی ئاشتی و ئازادی ئەوروپا (EFFP)بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمرالی، هەڵمەتی "دەمەوێت سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان بکەم" دەستپێکرد.

دیدار لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ

لە ڕاگەیەندراوی پلاتفۆرمەکەدا هاتووە کە لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا داواکارییەک پێشکەش بە وەزارەتی دادی تورکیا دەکرێت و داواکاری بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمرالی پێشکەش دەکرێت.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ نەک هەر بۆ ئاشتی، بەڵکو بۆ ئازادیی، یەکسانی، دادپەروەری و چارەسەری پرسی کورد دەرفەتێکی زۆر گرنگی ڕەخساندووە. هەروەها پلاتفۆرمەکە جەختی لەوە کردەووتەوە کە بۆ ئەوەی پرۆسەکە سەرکەوێت، دەبێت بەربەستەکانی بەردەم بڵاوکردنەوەی گشتی دیدگاکانی چارەسەری ڕێبەر ئاپۆ کە بەساڵانە پێشکەشی کردووە لاببرێن.

هەروەها لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، داوا لە کەسایەتیە ئەکادیمیستەکان، هونەرمەندان، ڕۆژنامەنووسان، سیاسەتمەداران، پارێزەرانی مافی مرۆڤ و ڕای گشتی جیهانی کراوە کە داواکارییەکی فەرمی پێشکەش بە وەزارەتی دادی تورکیا بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمرالی دیدار ئەنجام بدەن. لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم داواکاریانە بۆ ئەوەیە ڕاستەوخۆ پێشنیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری و تێگەیشتن لە بیروڕاکانی بۆ جیهانێکی گونجاو بۆ ژیان ببیستن بە گرنگ دەزانن.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە بەشداربووانی هەڵمەتەکە کراوە کە جگە لە داواکاری نووسراو، دەتوانن پەیامی خۆیان سەبارەت بە گرنگی سەردانەکە بە شێوەی کورتە ڤیدیۆیەک هاوبەش بکەن. ئەوەش داواکراوە کە گرتە ڤیدیۆییەکان بۆ هەڵمەتەکە لە نێوان ٣٠چرکە بۆ ٢خولەک بێت.

هەر کەس و دامەزراوەیەک کە بەنیازن لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا داوای سەردان بکەن دەتوانن لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە داواکارییەکانیان بۆ وەزارەتی دادی تورکیا بنێرن. هەروەها وتراوە کە پێویستە ئیمەیڵەکان بۆ ناونیشانی ئیمەیڵی هەڵمەتەکە [email protected] بنێردرێت.

ناونیشانی ئیمەیڵ: [email protected]

تاگ کردن بۆ هاوبەشکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان: yilmaztunc@

هاشتاگ:  VisitOcalan#

بابەتەکان لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتە دەتوانن لە سۆشیال میدیاکانی خوارەوە بڵاوبکرێنەوە:

ئیکس: https://x.com/yilmaztunc

فەیسبوک: https://www.facebook.com/adaletbakanlik

ئینستاگرام: https://www.instagram.com/adalet_bakanlik/

تیک‌ تۆک: https://www.tiktok.com/discover/adalet-bakanlığı

OSZAR »