لە سویسرا فیلمی 'تەمەنی کلوە بەفرێک' ی کازم ئۆز نمایش کرا
فیلمی 'Bir Kar Tanesinin Ömrü' 'تەمەنی تەمەنی کلوە بەفرێک' ی دەرهێنەری کورد کازم ئۆز لە شاری بازڵی سویسرا نمایشکرا.
فیلمی 'Bir Kar Tanesinin Ömrü' 'تەمەنی تەمەنی کلوە بەفرێک' ی دەرهێنەری کورد کازم ئۆز لە شاری بازڵی سویسرا نمایشکرا.
فیلمەکە کە لە لایەن دەرهێنەری ناوداری کورد کازم ئۆز لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەرهەمهێنراوە، سەما گوڵتەکین (ماسە)، جەزمی باسکن (نەجات) و مونیر جان جیندۆروک (ئازاد) لە فیلمەکەدا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن، لە دوای تورکیا لە ئەوروپا نمایش دەکرێت. فیلمەکە لە بازڵی سویسرا نمایش کرا.
ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە چیرۆکی خۆشەویستی دوو گەنج بە شوناسی جیاوازی ئەتنیکی دەکات کە گوزارشت لە حەقیقەتی کۆمەڵگەی تورکیا دەکات.
کازم ئۆز کە لە ساڵی ١٩٩٩ەوە تاوەکو ئێستا حەوت فیلم و دوو کورتە فیلمی دیکۆمێنتاریی دەرهێناوە، دوای نمایشکردنی فیلمەکەی وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە.
کازم ئۆز ئاماژەی بەوەدا کە دەسەڵاتی تورکیا ماوەی ١٠-١٥ ساڵە کۆنترۆڵی هونەری کرد بوو. کازم ئۆز کە بە هێمایی بەرهەڵستکاری ناسراوە، ئاماژەی بەوەدا هەمووکات فیلمەکانی سانسۆر دەکرێن.
لە کۆتایی قسەکانییدا کازم ئۆز ئاماژەی بەوەدا؛ بە هیوایە بە پرۆسەی نوێی چارەسەری بوار و دەرفەت بۆ سینەما بە گشتی و سینەمایی کوردی بە تایبەت بڕەخسێنێت.