ئێوارەی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی کەڵەکن لە شاری سلێمانی، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، کۆمیەتەی خانەوادەی شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان لەسەر مەزاری کامەران فەتاح ناسراو بە شەهید مەڕوان تاجەگوڵینەیان دان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان بەبیرهێنرانەوە.
لە مەڕاسیمەکەدا ئیبراهیم محەمەد ئەمین، وەک ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان وتارێکی پێشکەش کرد و وتی، ئێمە لەم ڕۆژەدا یادی تەواوی شەهیدان دەکەینەوە و ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیش دەڵێت “شەهیدان خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم وڵاتەن.”
وتیشی: زیاتر لە ٤٠ ساڵە هێزەکانی پاراستنی گەل شوێن دەستیان دیارە و دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدان دەکەن، لە ئێستاشدا پێویستە بچینە قۆناغی ئاشتییەوە و کاتی ئەوەیە گەلەکەمان بە ئاواتی خۆی بگات، کە ئەمەش ئەرکی هەموو کەسێکە تاکو خوێنی شەهیدان بەهەدەرنەچێت.
لە کۆتاییدا ئیبراهیم محەمەد ئەمین ڕایگەیاند، لەم ڕۆژەدا جەژن لە گەلەکەمان و خانەوادەی شەهیدان هەروەها لە ڕێبەر ئاپۆ و هێزەکانی پاراستنی گەل پیرۆز دەکەین و هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی.
دواتریش بە درووشمی شەهید نامرێ و خوێندنی قورائانی پیرۆز کۆتایی بە مەڕاسیمەکە هێنرا.