کۆن-مەد بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە

بەریوەبەرایەتی کۆن- مەد لە ئەڵمانیا جەژنی قوربانی لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: "پێویستە گەلەکەمان ئەم جەژنە بە پشتیوانیکردن لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و پەرەدانی یەکڕیزی، پاراستنی زمان و کەلتوورەکەمان پیرۆز بکەن."

کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردانی ئەڵمانیا (کۆن-مەد) بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە ڕاستی جەژنەکاندا ئەوە هەیە کە کێشە و ئاڵۆزییەکان نێوان کۆمەڵگا چارەسەر دەکات و لەدەوری یەکتر کۆیان دەکاتەوە و ئاشتی بەدی دە‌هێنێت.

کۆن-مەد ئاماژەی بە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ڕایگەیاند: "پێویستە ئەوانەی لایەنگری ئاشتین و باوەڕدارانی ڕاستەقینە پشتگیری ئەم هەنگاوە مێژووییە بکەن. ئەم پرۆسەیه کاریگەری گەورەی له سەر تورکیا و هەر چوار بەشی کوردستان و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی هەبووە. پشتیوانیکردن و بەرفراوانکردنی ئەم پرۆسەیە بۆ بەرەوپێشبردنی لەسەر بنەمای چارەسەری دێموکراتیک و ئاشتیانە ئەرکی هەموو دامەزراوەکان، ڕێکخراوەکان، کۆمەڵگای کوردی و سەرجەم لایەنگرانی ئاشتی و ئازادییە."

لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا هاتووە: "دەبێت گەلەکەمان لەم جەژنەدا بە فراوانکردنی یەکێتی، رێکخستن و پاراستنی زمان و کەلتووریان، لە بەرامبەر سیاسەتی گوشار، نکۆڵی و لەناوبردن بوەستنەوە. بەبۆنەی ئەم جەژنەوە دەبێت ناکۆکی ناوخۆیی و هەر جۆرە هەڵسوکەوتێکی لاواز لە خۆیان دوور بکەنەوە و یەکێتی خۆیان بەهێز بکەن."

هەروەها لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە گەلی کورد هەرگیز جینۆسایدی گەلان و بیروباوەڕەکانی بەناوی ئیسلامەوە قبوڵ نەکردووە و بەساڵانە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای یەکسانی و دادپەروەری درێژە بە تێکۆشانی دەدات.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا کۆن-مەد ڕایگەیاندووە: "کۆتایی هاتنی چەوسانەوە و نکۆڵی دژ بە گەلەکەمان و بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد بە یەکڕیزی و ڕێکخستنی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و بەر فراوانکردنی تێکۆشان مسۆگەر دەبێت."

وەک کۆن-مەد جارێکی تر جەژنی قوربان لە هەموو مرۆڤایەتی و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلەکەمان لە چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات، کەسوکاری شەهیدان، هەڤاڵانی زیندان و هەروەها هەموو هەڤاڵانی ئامادە لە گۆرەپانەکانی خەبات و تێکۆشان پیرۆز دەکەین."

OSZAR »