کۆنگرەی ستار لە شارەکانی حەسەکە، هۆڵ، تل براک، شەدادێ و دەرباسیەی کانتۆنی جزیرە بەخوێندنەوەی ڕاگەیاندراو کۆمەڵکووژیی و تیرۆرکردنی سەر ژنانی هەرێمەکەی شەرمەزار کرد. لە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکاندا وێڕای ئامادەبوونی ئەندام و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان بەدەیان ژن بەشداری چالاکییەکان بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکاندا بە توندی کوشتنی ژنان شەرمەزار کرا و گوترا: "لە سەرچاوەکانی ژیانی ئازاددا کووشتنی ژنان کووشتنی ژیانە، کوشتنی تێکۆشانی ژنان و دەستکەوتەکانیانە. تا ژنان ئازاد نەبێ کۆمەڵگە ئازاد نابێ."
لە ڕاگەیاندراوەکاندا بێدەنگی و چاوپۆشییەکان لەئاست کوشتنی ژناندا شەرمەزار کرا و ئەم بانگەوازییە کرا: "پێویستە کەیسی تیرۆکردنی ژنان وەرگێڕیینەسەر بەرپرسیارێتی گشتی کۆمەڵگە. پێویستە هەموو لایەنەکان، دەزگا و دامەزراوەکان لەدژی تیرۆرکردنی ژنان بوەستنەوە."
لە ڕاگەیاندراوەکاندا پشتگیری بۆ ژنان دەربڕا و ڕاگەیاندرا بۆ بڕینەوەی سزای قورس بەسەر بکوژی ژناندا و تا کۆتایهێنان بە کوشتنی ژنان هەموو جۆرە ڕێ و ڕێبازێک دەگرنەبەر.
دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکان درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "نا بۆ کوشتنی ژنان" و "بەڵی بۆ سزادانی بکوژانی ژنان" بەرزکرانەوە و چالاکی ژنان کۆتایی هات.