ناسنامەی ٣شەهیدی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ راگەیەندرا
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناسنامەی ٣ ئەندامی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشی بۆمبڕێژکراوی شانەکانی چەتەکانی داعش لەسەر ڕێگای ڕەقە – حەسەکە شەهید بوون.
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناسنامەی ٣ ئەندامی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشی بۆمبڕێژکراوی شانەکانی چەتەکانی داعش لەسەر ڕێگای ڕەقە – حەسەکە شەهید بوون.
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ناسنامەی ٣ ئەندامی خۆی ئاشکرا کرد کە دوێنێ لە ئەنجامی هێرشی بۆمبڕێژکراوی شانەکانی چەتەکانی داعش لەسەر ڕێگای ڕەقە – حەسەکە شەهید بوون.
لە بەیاننامەی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هاتووە:
"بە سەربەرزییەوە، ٣ ئەندامی 'بەشی ئاسایشی ڕێگاو هاتوچۆ' کە ڕۆژی یەکشەممە ١/٦/٢٠٢٥ لەکاتی ئەرکی وڵاتپارێزی و مرۆیی خۆیاندا بۆ پاراستنی ڕێگاو شوێنی هاتوچۆەکان شەهید بوون رادەگەیەنین. ئەم ٣ ئەندامەمان لە ئەنجامی هێرشێکی خیانەتکارانەی شانەیەکی چەتەکانی داعش لەسەر ڕێگای 'ئەبیەد' شەهید بوون کە شارەکانی حەسەکە و ڕەقە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیەیە:
ناو و ناسناو: مێهدی ئەل ئوگلە
ناوی دایک: نەهلە
ناوی باوک: ساڵح
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ئەل کەرامە٣١/١/٢٠٠٠
کاتی بەشداربوون:١٦/٣/٢٠٢٥
کاتی شەهیدبوون:١/٦/٢٠٢٥
**************
ناو و ناسناو: مەحموود نۆعمان
ناوی دایک: فاتمە
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: سەرێکانی ١٩٨٠
کاتی بەشداربوون:١٧/٥/٢٠٢٥
کاتی شەهیدبوون:١/٦/٢٠٢٥
************
ناو و ناسناو: عیسا عوسمان
ناوی دایک: فاتمە
ناوی باوک: عەلی
شوێن و کاتی لەدایکبوون: تیل باروود ١٩٩٤
کاتی بەشداربوون:١٠/٩/٢٠٢٠
کاتی شەهیدبوون:١/٦/٢٠٢٥
شەهیدان گیانی پاکی خۆیان لە پێناو ئازادی گەلەکەیان فیداکرد. ئەوان بە بوێریی و دیسیپلینەوە ئەرکی خۆیان لە دژی تیرۆریستان جێبەجێ کرد کە ئاسایشی خەڵکی مەدەنی و ئارامی ناوچەکەیان دەکردە ئامانج. ئەم تاوانە ئیرادەی ئێمە بۆ درێژەدان بە بەرەنگاربوونەوەمان دژی تیرۆر و نەهێشتنی پاشماوەکانی لە هەموو شوێنێک سوورتر دەکات.
ڕەحمەت بۆ ڕۆحی شەهیدانمان، سەبر بۆ بنەماڵەکانیان و فیداکارییان ببێتە هۆی ڕووناکی بۆ بەردەوامی ڕێگا و ئەرکەکانمان."