لە شاری وان ڕێپێوانی 'پێگەی زمانی دایکی' بەڕێوەچوو
لە شاری وان لە چوارچێوەی چالاکیەکانی جەژنی زمانی کوردی، ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوە چوو و بابگەوازی کرا "بۆ ئاشتییەکی شکۆمەند، دەبێت بەها نەتەوەییەکانی گەلی کورد بە فەرمی دانی پێدا بنرێت."
لە شاری وان لە چوارچێوەی چالاکیەکانی جەژنی زمانی کوردی، ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوە چوو و بابگەوازی کرا "بۆ ئاشتییەکی شکۆمەند، دەبێت بەها نەتەوەییەکانی گەلی کورد بە فەرمی دانی پێدا بنرێت."
دامەزراوەکانی زمانی کوردی لە ناوچەی بێگیری و ئەبەخی شاری وان بە دروشمی "پێگەی کوردی، پەروەردە بە زمانی کوردی" لە چوارچێوەی چالاکییەکانی جەژنی زمانی کوردیدا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
لە ڕێپێوانەکەدا نوێنەری پارتە سیاسییەکان، هەڵبژێردراوەکان، کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی شارەکە و کەسانێکی زۆر بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.
جەماوەری ڕێپێوانەکە دواتر بەرەو ناوچەی ئەبەخ ڕۆیشتن و لەوێ هەتا ناوەندی شارەکە دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
لە میانی ڕێپێوانەکەدا پانکارتی "پێگە بۆ کوردستان" و "پەروەردە بە زمانی کوردی"یان هەڵگرتبوو و بەردەوام دروشمی "بێ کوردی زمان نابێ"، "کورد، کوردی، کوردستان"، "بەبێ زمان ژیان نابێ". پاش ڕێپێوانەکە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی خوێندرایەوە و پانکارتی "پێگەی کوردی، پەروەردە بە کوردی" کرایەوە.
هەروەها هاوسەرۆکی دەم پارتی شاری وان گوڵشەن کورت لە بەیاننامەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و بە بیری هێنایەوە کە ١٥ی ئایار جەژنی زمانی کوردییە و وتی: "بە ساڵانەگەلی کورد لەدژی سیاسەتی ئاسمیلەکردن و نکۆڵی کردن تێکۆشان دەکات، زمانی دایکی هێمای مرۆڤەکانە، کولتوور و ژیانی ئەوانە، بۆیە پێویستە گەلی کورد ئەو بەهایە بپارێزێت و بە زیندوویی بیهێڵێتەوە."
'پێویستە بەها نەتەوەییەکانی گەلی کورددا بەفەرمی بناسررێت'
هەروەها هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی زمان و کولتووری دەم پارتی هەڤاڵ دلبەهار، سەرنجی خستەسەر بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و وتی: "هەتا گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی پشتوانی پرۆسەکە دەکین، هەتا حکومەت زمان، کولتوور، ناو، شار، گوند و وڵاتمان بەفەرمی نەناسێت، ئاشتی چۆن بەدی دێت؟ بۆیە بۆ ئاشتییەکی شکۆمەند دەبێت پێش هەموو شتێک دان بە بەها نەتەوەییەکانی گەلی کورددا بنرێت."
بەیاننامەکە بە دروشمی "بەبێ کوردی ژیان نابێ" کۆتایی هات.