دەم پارتی: دەبێت کۆتایی بەم ئۆپراسیۆنانە بێت
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر ئۆپراسیۆنەکانی سەر شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ نیشان دا و گوتی؛ دەبێت کۆتایی بەم ئۆپراسیۆنانە بێت.
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر ئۆپراسیۆنەکانی سەر شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ نیشان دا و گوتی؛ دەبێت کۆتایی بەم ئۆپراسیۆنانە بێت.
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی گوتی: "دەستێوەردانی دادوەری لە دژی شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ کە لە ١٩ی ئادارەوە بەردەوامە. ئەم ئۆپەراسیۆنانەش دژی شارەوانییەکانی گەل و لایەنی ئۆپۆزسیۆن ئەنجام دراوە."
دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە میلیۆنان هاووڵاتی کە سوود لە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانییەکان وەردەگرن، بێبەش بن و شارەوانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی گەل سزا دەدات.
دەم پارتی ڕایگەیاند کە دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنی بەمجۆرە پێشێلکارییەکی جدیە لە دژی یاسا و دیموکراسی و گوتی: "بە پێی ئەو هەنگاوانە نییە کە نراون و بە پێی ئەو هەستیارییە نییە کە پێیدا تێپەڕ دەبین، گۆڕەپانی سیاسی بەرتەسک دەکاتەوە."
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی بانگەوازی کۆتایهێنانی بەم ئۆپەراسیۆنانە کرد و گوتی: "دەبێت یاسا بۆ هەمووکەسێک بەبێ لایەنی جێبەجێ بکرێت. شارەوانیەکان هی گەلن، بڕبڕەی پشتی دیموکراسی خۆجێین. دەبێت گەمارۆی دادوەری لەسەر شارەوانییەکان هەڵبگیرێت".