دادگایی کردنی دۆسیەی مەراسیمی یادکردنەوەی ڕۆژنامەنووسانی تیرۆرکراو دواخرا

دادگایی کردنی دۆسیەی ڕۆژنامەنووسان و سیاسەتمەداران کە بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین دادگایی دەکرێن، بەهۆی نەبوونی شایەتحاڵەوە دواخرا.

لە ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین لە هێرشێکی درۆنی دەوڵەتی تورکیادا بۆ سەر بەنداوی تشرین لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ژیانیان لەدەستدا. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسان لە گۆڕەپانی شیشهانەی ئەستەنبوڵ بە مەبەستی ناڕەزایەتی نیشاندان بە تیرۆرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانە گردبوونەوە. هێزەکانی پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ڕۆژنامەنووسان و لە ئەنجامدا ١٠ ڕۆژنامەنووس و ٤سیاسەتمەدار دەستبەسەر کران. لەسەر ١٠ڕۆژنامەنووس و ٢سیاسەتمەدار و ٢ گەنج دۆسیە کرایەوە. دانیشتنی دووەمی دادگای کردنی ئەم دۆسیەیە لە لقی ٢٤ی دادگای تاوانە قورسەکانی ئەستەنبوڵ لە ناوەندی چاغلایان بەڕێوەچوو.

ڕۆژنامەنووسان و سیاسەتمەداران ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون. تەنها پارێزەرانیان ئامادە بوون. دانیشتنەکە تەنها ٣خولەکی خایاند، دەستەی دادگا بڕیاری درێژەدان بە قەدەغەی چوونە دەرەوەی ڕۆژنامەنووسانی دا و دانیشتنەکەی بۆ ١٠ی تەمموز بەهۆی نەبوونی شایەتحاڵەوە دواخرا.

OSZAR »