بە دیمەن

سیاسەتمەدارانی کورد: بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ پڕۆسەکە بەڕێوەببات دەبێت ئازاد ببێت

سیاسەتمەدارانی کوردی تاراوگە ئاماژەیان بە بەرپرسیارێتی دەوڵەت کرد کە بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتی ئاشتییە لە دەست نەچێت، دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت.

پڕۆسەی نوێ کە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد، لە پرسی کورددا وەک قۆناغێکی نوێ دەبینرێت. سیاسەتمەدارانی کورد ئاماژەیان بەوە کردوە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بە باشی بەڕێوە بچێت، پێویستە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگر بکرێت. ئەم بانگەوازییە هەم بۆ ئاشتی و هەم بۆ یەکێتی کوردان بە دەرفەتێکی مێژوویی دەبینرێت.

'ڕاگەیاندنی قۆناغێکی نوێ'

هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد-ناوی بەرلین حوسێن یەڵماز ئاماژەی بەوەدا بۆ چارەسەری پرسی کورد و ئاشتییەکی هەمیشەیی هەنگاوی زۆر گرنگ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. هەروەها پەکەکە بەهۆی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆوە بڕیاری کۆتایهێنانی بەوکارانەدا کە بە ناوییەوە دەکرێن و کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری هێنا و گوتی: "ئەمە ئیدی نەک تەنها پرسی کوردان، داهاتووی هاوبەشی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە. بەشداربوونی بەڕێز ئۆجالان لەم پڕۆسەیەدا هەم لە لایەنی فکری و هەم لایەنی پراکتیکەوە بۆ دڵسۆزی ئاشتیی گرنگە. دەبێت ئەو هەنگاوانەی نراون بێ وەڵام نەمێننەوە. گەر ئازادی جەستەیی مسۆگر نەکرێت، جدیەتی ئەم پڕۆسەیە دەکەوێتە ژێر لێپرسینەوەوە. هەروەها پرسی کورد تەنها بە دیالۆگ و بە ئیرادەی ژیانی هاوبەش چارەسەر دەکرێت."

'بەڕێز ئۆجالان و پەکەکە پاساویان لە دەستی دەوڵەت نەهێشتۆتەوە'

سیاسەتمەداری کورد عەبدوڵا دەمیرباش گوتی: "تاوەکو ئێستا دەوڵەت دەیگوت 'تاوەکو چەک بێدەنگ نەکرێت، ئێمە هەنگاو نانێین'. ئێستا ئەم بەهانە نەماوە.

پاشان دەبێت زیندانیانی نەخۆش و سیاسییەکان ئازاد بکرێن؛ ئەمە دەبێت بە نیشاندانی ئیرادەیەکی باش. پاشان لە پەرلەمان کۆمیسیۆنێک بونیات بنرێت و بۆ ئاشتی هەنگاوی بەرچاو بنرێت.

لەم پڕۆسەیەدا دانوستکاری سەرەکی بەڕێز ئۆجالانە. هەم پەکەکە و هەم گەلی کورد ڕاگەیاندراوی دا کە ئەم پڕۆسەیە بە دەستی ئەو بەڕێوەببرێت. بۆ ئەوەی بتوانێت ڕۆڵبگێرێت دەبێت هەلومەرجی بگۆڕدرێت، ئازادی جەستەیی ئەو مسۆگر بکرێت. دەبێت هەموو ئەم هەنگاوانە بە شێوەیەکی ڕوون بنرێن."

'لایەنی کورد ئەرکی خۆی جێبەجێکرد'

نەوەی شێخ سەعید و سیاسەتمەدار حەسەن باسری فورات، باسی گرنگی ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆی لەم پرۆسەیە کرد کە دەستیپێکردوە و گوتی: "لایەنی کورد ئەوەی پێویست بوو ئەنجامی دا، بە بانگەوازی بەڕێز ئۆجالان پەکەکە کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری هێنا، ئیدی دەرفەتی بیانوو هێنانەوەی دەوڵەت نەماوە. ئێستا بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی دەوڵەتدایە. هیوادارین حکومەتی ئاکەپە/مەهەپە بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن.

داواکاری ڕوونی ئێمە ئازادی بەڕێز ئۆجالانە. چونکە ئەگەر ئازاد بێت دەتوانێت قەناعەت بە گەل بکات و پرۆسەی چارەسەری سیاسی خێراتر دەبێت. بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسەیە بە تەندروستی بەڕێوەبچێت ئازادی جەستەیی ئەو زۆر گرنگە."

'کوردان دەتوانن لە هەموو شوێنێک کۆببنەوە'

ئەندامی کەنەکەی بەریتانیا ئەکادیمیست مەدحەد ئیسحاق گوتی: "بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان بۆ یەکێتی کوردان دەرفەتێکی مێژووییە. لە سایەیی دیجیتاڵەوە کوردان دەتوانن لە هەموو شوێنێک کۆببنەوە. دەوڵەتیش نەبێت پرسی کورد بە مۆدێلی بێ دەوڵەت چارەسەر دەبێت. ئەم پارادایمەی بەڕێز ئۆجالان پێشنیاری کردوە، بۆ کوردان لە چواربەشی کوردستان و هەم لە دیساپۆرا دەژین نەخشەڕێگەیەک پێشکەش دەکات. لە پەیامەکەی بەڕێز ئۆجالاندا ئەم شتە گوترا: دەتوانین پێکەوە پێویستییەکانی بانگەوازی یەکێتی بەدی بێنین."

 

OSZAR »