سبەینێ لە پەرلەماندا هەڵسەنگاندن بۆ پاکێجی ١٠ـەمینی دادوەری دەکرێت
سبەینێ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیادا پاکێجێ ١٠ـەمینی دادوەری دەخرێتە بەرنامەی کارەوە و هەڵسەنگاندیی بۆ دەکرێت.
سبەینێ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیادا پاکێجێ ١٠ـەمینی دادوەری دەخرێتە بەرنامەی کارەوە و هەڵسەنگاندیی بۆ دەکرێت.
پاکێجی ١٠ـەمینی دادوەری کە بە واژۆی ئاکەپە پێشکەشی پەرلەمان کراوە و مەهەپەش لای خۆیەوە پشتگیری کرد، سبەینێ لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی تورکیادا هەڵسەنگاندی بۆ دەکرێت.
پاکێچە دادوەرییەکە کە لە ٣١ـی ئایاردا پێشکەشی کۆمسیۆنی دادوەری پەرلەمان کرا، لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان ناڕەزایەتی خۆیان دژ بە پاکێجەکە دەربڕی.
لای خۆیەوە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) پێشنیار و سەرەنجی خۆی لەسەر پاکێجەکە دەربڕیبوو، وە داوای کردبوو چاوەڕانی و خواستەکانی گەل لە پاکێجەکەدا جێ بکرێتەوە، بەڵام ئاکەپە و مەهەپە بەبێ گەڕانەوە بۆ چاوەڕوانییەکانی گەل، وێڕایی بوونی ناڕەزایەتی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان و دەم پارتی پاکێجەکەی ڕەوانەی کۆمسیۆنی دادوەری پەرلەمان کرد و بڕیارە سبەی هەڵسەنگاندی بۆ بکرێت.
جێگەی ئاماژەیە، لە پاکێجەکەدا هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر یاسای جێبەجێ کردن پەیوەست بە مافی زیندانیانی سیاسی و نەخۆش نەکراوە. هەروەها پەیوەست بە 'مافی هیوا' بە هیچ خاڵێکی یاسایی ئاماژەی پێنەکراوە. ئەمەش وایکردووە پاکێجەکە لەئاست چاوەڕانییەکانی کۆمەڵگە نەبێت پەیوەست بە پرۆسەی چارەسەریییەوە لە پێناو بونیادنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی.
لە بارەی پاکێجەکە و یاسای جێبەجێ کردنەوە پارێزەر شوکرو ئاڵپسۆی گوتی: "لەم گۆڕانکارییەی کە لە یاسای جێبەجێکردندا دەکرێت، مافی هیوا دیاری نەکراوە بۆ زیندانیانی هەمیشەیی. قەدەغەکردنی ئازادکردنی مەرجداریش بەردەوامە. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە گۆڕانکاری لە یاسای جێبەجێ کردندا یەکسانانە نییە."