بە دیمەن

ناڤ-بەل چواردەهەمین کۆنگرەی خۆی بەست

ئەنجومەنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان له بەلژیکا(ناڤ-بەل) ١٤هەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەست و هاوسەرۆکانی نوێی هەڵبژارد.

ئەنجومەنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان له بەلژیکا به به شداری ١٢٠ نوێنەر ١٤هەمین کۆنگرەی ئاسیایی خۆی بەست.

کۆنگرەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستیپێکرد. لە کۆنگرەکەدا بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک هەڵسەنگاندن ی بۆ کرا.

هەروەها ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی یەک ساڵەی ناڤ-بەل خوێندرایەوە و گفتوگۆ لەسەر کارە ڕێکخستنیەکان کرا.

لە ئەنجامی کۆنگرەدا هاوسەرۆکانی نوێ هەڵبژێردران. هازم بۆتی و ژاڵە ڕۆژهەڵاتی وەک هاوسەرۆکی نوێی ناڤ-بەل هەڵبژێردران.

کۆنگرەکە بە وتنەوەی دروشمەکان کۆتایی پێهات

OSZAR »