بە دیمەن

ئێشکگریی ئازادیی لە هەفتەی ٦٧٥هەمیندا بەردەوامە: متمانەمان بە ڕێبەرمانە

گرووپی لوزەرن ئێشکگریی ئازادیی ئەم هەفتەیان گرتەئەستۆ و دووپاتیان کردەوە، وەک ئەو گەلەی کە ٥٢ ساڵە شوێنکەوتەی ڕێبەر ئاپۆن، تا کۆتایی متمانەیان بە ڕێبەرەکەیانە.

ئێشکگریی ئازادیی کە لەلایەن دەسپێشخەریی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ـەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستی پێ کردووە، هێشتا بەردەوامە.

ئێشکگریی ئازادیی هەموو هەفتەیەک بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە سیستەمی گۆشەگیریی ئیمراڵی و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، هەموو هەفتەیەک لەلایەن کوردان و دۆستەکانیان لە ئەوروپا، ئەنجام دەدرێت.

مەلا شاهین و کۆچەر ئایدن و حەسەن ئینجە کە لە شاری لوزەرنی سویسراوە هاتن، ئێشكگریی هەفتەی ٦٧٥هەمینیان گرتەئەستۆ.

مەلا شاهین ڕایگەیاند بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات، هەنگاوێکی نوێ نراوە، گوتی: "ئێمە متمانەمان بە ڕێبەرەکەمانە، هێزی پێ دەبەخشین. ڕێبەرەکەمان ئەمڕۆ پێشبینی ئەو شتانە دەکات کە ٢٠ ساڵی تر ڕوودەدەن. ئەو بووەتە خۆر و ڕێگەی هەموو مرۆڤایەتی ڕووناک دەکاتەوە".

شاهین ڕایگەیاند ئەوانەی ساڵانێکە دوژمنایەتی تەڤگەری ئازادیی و ئاپۆییەکان دەکەن، ئەمڕۆ هەوڵدەدەن سەر لە گەلی کورد بشێوێنن، گوتی: "ئەو گەلەی ٥٢ سالە بە پارادایمی ڕێبەرێتی ڕێگەی خۆی ڕووناک کردووەتەوە و بەو پارادایمە پەروەردە بووە، ئەمڕۆش وەک دوێنێ، شوێنکەوتەی ڕێبەرەکەیەتی و سبەینێش هەر شوێنکەوتەی ڕێبەرەکەیان دەبن. ئێمە تا مردن لەگەڵ ڕێبەرەکەمان دەبین".

 

OSZAR »