پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆنفرانسیکدا لەپایتەختی یۆنان تاوتوێ دەکرێت
لە ئەسینا پایتەخی یونان، لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥کۆنفرانسێکی مێژوویی بەڕێوە دەچێت و پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکرێت.
لە ئەسینا پایتەخی یونان، لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥کۆنفرانسێکی مێژوویی بەڕێوە دەچێت و پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکرێت.
کۆنفرانسێک لەژێر ناوی "پرس و پێشهاتەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئیسلامی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەڕێوەدەچێت.
کۆنفرانسەکە لە ئەنیستوتۆی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان بەڕێوەدەچێت و غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی پەیەدە و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەیەدە ساما بەگداش و زۆرێک لە سیاسەتمەداران، ڕۆژنامەنووسان و ئاکادیمیسیەنەکان بەشدار دەبن.
سێ کۆبوونەوە
کۆنفرانسەکە کاتژمێر ٩:٣٠ بە وتارێکی غەریب حەسۆ دەست پێدەکات. بە درێژایی ڕۆژەکە سێ کۆبوونەوە و دوو وتاری سەرەکی بەڕێوە دەچێت.
لە یەکەم دانیشتندا بارودۆخی ئێستای کورد لە سوریا تاوتوێ دەکرێت. کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی زەکیە عەقرا بەرێوە دەچێت و پرۆفیسۆر سۆتیریس ڕۆسۆس و یاریدەدەر ئەنتۆنیس دریزۆتیس و ئاکادیمیست کاتیا زاگۆریتۆ وتارەکانیان پێشکەش دەکەن.
کاتژمێر ١٢:٠٠، نیکۆس کۆتزیاس، وەزیری پێشووی دەرەوەی یۆنان، وتارێکی سەرەکی پێشکەش دەکات.
لە دانیشتنی دووەمدا باس لە مۆدێلی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی ڕۆژئاوا و کاریگەرییە هەرێمیەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت. کۆبوونەوەکە لەلایەن لوانیس ئەلبانیسەوە سەرۆکایەتی دەکرێت. ڕۆژنامەنووسان ستاڤرۆس لیگرۆس، پترۆس پاپاکۆنستانتینۆ، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر تۆماس شمیدینگر لە زانکۆی هەولێر و پرۆفیسۆر ئیمی ئۆستین هۆڵمز لە زانکۆی واشنتۆن وەک وتاردەر بەشداری دەکەن. دوای کۆبوونەوەکە، ئیلهام ئەحمەدیش وتارێک پێشکەش دەکات.
لە دانیشتنی کۆتاییدا باس لە ڕۆڵی ئەکتەرە هەرێمیەکان لە پرسی کورددا دەکرێت. پرۆفیسۆر سۆتیریس ڕۆسۆس سەرۆکایەتی پانێڵەکەی لە ئەستۆدایە، هەروەها پرۆفیسۆر کۆنستانتینۆس فیلیس، ستاڤرۆس دراکولاراکۆس لە زانکۆی نیکۆسیا و کەمال چۆمانی لە زانکۆی لایپزیگ وەک وتاردەر بەشداری دەکەن.
کۆنفرانسەکە بە وتارێکی ساما بەگەداش، هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەیەدە کۆتایی دێت.