بە دیمەن

شیلان ئەمین‌ئۆغلو: ئامانجمان کۆنفیدراڵیزمی ژنانە

وتەبێژی دەستپێخەری یەکێتی نێونەتەوەیی ژنانی کورد لە ئەورووپا شیلان ئەمین‌ئۆغلو ڕایگەیاند ژنان دەتوانن بە یەکێتییان پرسەکانی خۆیان چارەسەر بکەن و گوتی: " ئامانجمان کۆنفیدراڵیزمی ژنانە."

شیلان ئەمین‌ئۆغلو

ژنان بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لەیلا قاسم لە ١٢ـی ئایاردا لە برۆکسل کۆبوونەوە و دامەزراندنی "دەستپێشخەری یەکێتی نێونەتەوەیی ژنانی کورد لە ئەورووپا"یان ڕاگەیاند.

لە بارەی ئامانج و کار و چالاکییەکانیانەوە وتەبێژی دەستپێشخەرییەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا دەستپێشخەرییەکەیان بۆ هەموو دەنگ و ڕەنگەکانی کوردستان کراوەیە و گوتی: "دەستپێشخەرییەکە بۆ هەموو ئەو ژنانەی ناسنامە، خۆبوون، زمان و ئازادی خۆیان دەپارێزن کراوەیە و پەیوەیست نییە بە هیچ پارتێکی سیاسییەوە."

شیلان ئەمین‌ئۆغلو جەختیکردەوە لەوەی ئەو ژنانەی ئاوارەی ئەورووپا بوون زۆر پێویستییان بە یەکێتییە و باسی لەوەکرد لە دژی زیهنییەتی پیاوسالاری تێدەکۆشن و هەمیش بە هۆکاری دووربوون لە خاک، کولتوور، زمانەوە تێکۆشانیان بەرفروان دەکەن و ئامانجیان بونیادنانی کۆنفیدراڵیزمی ژنانە.

'خۆمان کێشەکانی خۆمان چارەسەر دەکەین'

شیلان ئەمین‌ئۆغلو ئاماژەی بەوەدا ژنان زۆر جار هەوڵیانداوە لە دەووری یەکتر کۆببنەوە و ئەمەی گوت: "لە کوردستاندا بە هۆی زهنییەتی پیاوسالاری و پارتە دەسەڵاتدارەکانەوە ڕێگری لە بونیادنانی یەکێتی ژنان کراوە. بۆیە پێویستە بە بونیادنانی یەکێتی ڕێگە لە هەموو ئەو هەوڵانە بگرین و بە یەکگرتوویمان پرسەکانی خۆمان چارەسەر بکەین. ژنان بۆ تێکۆشانی ئازادی قوربانی مەزنیان داوە. ئەوەی لە ئێستادا بەدەستمان هێناوە لەسەر بنەمایە ئەو قوربانیدانەی ژنانە کە بۆ ئازادی داویانە. بۆیە قەرزداری ئەو قوربانیانەین."

'بانگەوازییە مێژووییەکە ڕێگەی بۆ بناغەیەکی نوێ کردەوە'

شیلان ئەمین‌ئۆغلو دەسنیشانی کرد 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ ژینگەیەکی نوێی بۆ ژنان ڕەخساند و جەختی لەوەکردەوە پێشەنگایەتی ژنان لەم تێکۆشانەدا لەسەر بنەمای ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆیە.

'خواستمانە بە ڕێبەرێتی ئازادەوە پەرە بە تێکۆشانمان بدەین'

شیلان ئەمین‌ئۆغلو باسی لەوەشکرد لەوباوەڕەدایە ژنان دەتوانن بەم یەکێتییەوە هێزییان یەکانگیربکەن و پرسەکانی خۆیان چارەسەر بکەن و ئەمەی گوت: "ڕوومان لە کوردستانە. خواستمانە بە ڕێبەرێکی ئازاد و کوردستانێکی ئازادەوە هێزمان یەکانگیر بکەین و پەرەی پێبدەین."

شیلان ئەمین‌ئۆغلو بیری هێنایەوە لە دیالۆگدا دەبن لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵانەی بۆ هەمان مەبەست لە بەشەکانی دیکەی کوردستاندا دەدرێن و دووپاتیکردەوە ئەم کارانە لەژێر کاریگەری و چاودێری هیچ پارت یان کۆمەڵەیەکدا نابێت.

وۆرک شۆپ لە هەموو بەشەکان ئەنجام بدەن

شیلان ئەمین‌ئۆغلو ئاماژەی بەوەدا وەک دەستپێشخەری دەیانەوێت بۆ تاوتوێکردنی پرسەکان و لێگەڕێنی چارەسەری ژنان لە چوار بەشی کوردستان ورۆک شۆپ ئەنجام بدەن و گوتی: "کەسانی خاوەن بیردۆزی جیاواز و هونەرمەندان لە دامەزراوە جیاوازەکاندا هەیە. بۆچی ئەم هونەرمەندانە سەندیکای تایبەتی خۆیان بونیاتنانێن؟ شارەزای تەندروستی هەیە کە لە دەرۆی وڵاتن. ئەم شارەزایانەی تەندروستی دەتوانن سەندیکای خۆیان بونیاتبنێن. دەتوانن پرسەکانی خۆیان چارەسەر بکەن."

بونیاتنانی ڕێکخراویکی چەتری

شیلان ئەمین‌ئۆغلو ئاماژەی بەوەدا ئامانجی سەرەکییان بونیاتنانی ڕێکخراوێکی چەترییە و کۆنفیدراڵیزمی ژنان بونیاتبنێت و گوتی: "بێگومان نامەوێت بە ناوی هەموو ژنانەوە قسە بکەم، بەڵام دەبێت ئامانجی سەرەکی کۆنفیدراڵیزمی ژنان بێت. ئێمەی ژنانی کورد لە ئەنجامی ئەم تێکۆشانەدا کۆبووینەوە و ئامانجە سەرەکییەکەمان دیاری دەکەین. دەتوانین تێکۆشانمان لەسەر ئەمە فراوان بکەین."

وەرن پێکەوە تێکۆشان فراوان بکەین

شیلان ئەمین‌ئۆغلو باسی پارادایمی ڕزگاری ژنانی ڕێبەر ئاپۆی کرد و جەختی لەوەکردەوە هیچ ڕێبەرێک هێندە لەسەر ڕۆڵی پێشەنگایەتی ژنان بیری نەکردۆتەوە و بانگەوازی لە ژنان کرد و گوتی: "ژنان لە شەڕدا بەرخۆدانیان کرد بەڵام لە دوای ئەوەی 'چارەسەری' بە دی هات، ژنان ناچار بوون بگەڕێنەوە بۆ ڕۆڵی ماڵەوە. ئەو ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆ داویەتی و ڕێ بۆمان کردۆتەوە ئەمە نییە. وەرن یەکێتی خۆمان بونیاتبنێین، وەرن با خاوەندارێتی لە پارادایمی ڕێبەرێتی بکەین و لە وڵاتێکی دیموکراتیک و ئازاد لە کوردستاندا بژین. وەرەن با پێکەوە تێکۆشان فراوان بکەین و بیگەیەنین بە سەرکەوتن."

 ئاماژەی بەوەدا وەک دەستپێشخەری دەیانەوێت بۆ تاوتوێکردنی پرسەکان و لێگەڕێنی چارەسەری ژنان لە چوار بەشی کوردستان ورۆک شۆپ ئەنجام بدەن و گوتی: "کەسانی خاوەن بیردۆزی جیاواز و هونەرمەندان لە دامەزراوە جیاوازەکاندا هەیە. بۆچی ئەم هونەرمەندانە سەندیکای تایبەتی خۆیان بونیاتنانێن؟ شارەزای تەندروستی هەیە کە لە دەرۆی وڵاتن. ئەم شارەزایانەی تەندروستی دەتوانن سەندیکای خۆیان بونیاتبنێن. دەتوانن پرسەکانی خۆیان چارەسەر بکەن."

OSZAR »