مەترسییەکانی شەڕ: بانگەواز لە کشمیرییەکان کراوە خۆراک کۆبکەنەوە
مەترسییەکانی شەڕی هندستان و پاکستان تا دێت زیاتر دەبێت و پاکستان بانگەوازی لە هاووڵاتیانی لە کشمیر کرد بۆ دوو مانگ خواردن کۆبکەنەوە.
مەترسییەکانی شەڕی هندستان و پاکستان تا دێت زیاتر دەبێت و پاکستان بانگەوازی لە هاووڵاتیانی لە کشمیر کرد بۆ دوو مانگ خواردن کۆبکەنەوە.
ڕاگەیاندراوە سەرۆک وەزیرانی پاکستان شەهباز شەریف بانگەوازی لە هاووڵاتیانی هەرێمەکەی کرد لە ١٣ ناوچە بۆ ماوەی دوو مانگ خواردن کۆبکەنەوە.
سەرۆک وەزیران لە قسەکانییدا ئاماژەی بەوەداوە حکومەت بە تایبەتی بۆ دابینکردنی خۆراک، دەرمان و پێداویستی زیاتر لە سێ میلیۆن دۆلاری بۆ حاڵەتی لە ناکاو تەرخان کردوە. هەروەها ڕاشیەگەیاندوە بۆ 'دروستکردن و سەرڕاستکردنەوەی ڕێگە سنوورییەکان' ئامێرە تایبەتەکان دەستیان بە کارکردن کردووە.
هندستان، پاکستان وەک بەرپرسیاری هێرشەکەی ٢٢ی نیسان لەسەر پاهالگام دەبینی کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢٦ هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا. پاکستانیش ڕایگەیاندوە کە هیچ پەیوەندییەکی بەم ڕووداوەوە نییە.
لە دوای فەرمانی هێرشی سەربازی لە لایەن سەرۆک وەزیرانی هندستان ناروبدرا مۆدییەوە، پاکستان ڕایگەیاند هەواڵگرییەکی تۆکمەیان هەیە و چاوەڕوانی ئەوەن هندستان هێرش بکاتە سەریان.
هەروەها پاکستان لە بەرانبەر هێرشێکی ئەگەری هندستان پەروەردەی ١.١٠٠ قوتابخانەی لە کشمیر بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ ڕاگرت.