عێراقچی پێش ترامپ سەردانی قەتەر و سعودیە دەکات
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێش سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی سعودیە و قەتەر دەکات.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێش سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی سعودیە و قەتەر دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کە بڵاوکراوەتەوە، عەباس عێراقچی ڕۆژی شەممە سەردانی ڕیاز دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعودیە دیدار ئەنجام دەدات. دواتر عەباس عێراقچی دەچێتە دەوحەی پایتەختی قەتەر و لەوێ بەشداری لە "کۆنفرانسی دیالۆگی ئێران و جیهانی عەرەبی" دەکات.
چاوەڕێ دەکرێت دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە نێوان ١٣هەتا ١٦ی ئایار سەردانی قەتەر، سعودیە و ئیمارات بکات. شایانی باسە ئەم سەردانە یەکەم سەردانی فەرمی ترامپ دەبێت بۆ ناوچەکە.