ئەمریکا و ئێران جارێکی دیکە لە عومان کۆبوونەوە
بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە لە عومان کۆبوونەوە.
بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە لە عومان کۆبوونەوە.
خولی چوارەمی دانووستانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکرد، ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا ئامانجی لە دانووستانەکان بێبەشکردنی مافی ئەتۆمی بێت، ئەوا ئێران هەرگیز دەستبەرداری ئەو مافانە نابێت.
میدیا جیهانییەكان دەستپێكردنی خولی چوارەمی دانووستانی نێوان ئەمریكا و ئێران بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو.
میدیا جیهانییەكان بڵاویان كردەوە، كەمێك پێش ئێستا خولی چوارەمی دانووستانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان دەستی پێ کرد.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا ئامانجی لە دانووستانەکان بێبەشکردنی مافی ئەتۆمی بێت، ئەوا ئێران هەرگیز دەستبەرداری ئەو مافانە نابێت.
جێگای ئاماژەیە، گەڕی یەکەم و دووەم و سێیەمی دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ١٢و ١٩ و ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٥ لە مەسقەت و ڕۆما بە نێوەندگیریی عومان بەڕێوەچوو.