کۆریای باکوور دژ به هێرشی ئەتۆمی مانۆڕی ئەنجامدا
کۆریای باکوور لە دژی ئەگەری هێرشە ئەتۆمیەکان لەبەرامبەر کۆریای باشوور و ئەمریکا مانۆڕێکی ئەنجامدا. سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون خۆی بەڕێوەبەرایەتی مانۆڕە سەربازییەکەی کرد.
کۆریای باکوور لە دژی ئەگەری هێرشە ئەتۆمیەکان لەبەرامبەر کۆریای باشوور و ئەمریکا مانۆڕێکی ئەنجامدا. سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون خۆی بەڕێوەبەرایەتی مانۆڕە سەربازییەکەی کرد.
ڕاگەیەندرا کە مانۆڕەکە دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیکی کورت مەودا کە ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجامدرا دەستی پێکردووە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور KCNA، لە مانۆڕەکاندا سیستەمی مووشەک و مووشەکی بالیستیکی تاکتیکی بەکارهێنراوە. KCNA ڕایگەیاند کە مانۆڕەکە ئامانجەکانی خۆی بەدەستهێنا و متمانەی ئەوە هەیەکە سیستەمی فەرماندەیی و ئامادە دەتوانێت لە کاتی ئاڵۆزییەکاندا بە خێرایی وەڵام بداتەوە.
شایانی باسە یەكێک لە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەکانی پیۆنگ یانگ سەپێنراوە، مووشەکی بالیستیکە. سەرەڕای ئەمەش لەم بوارەدا کۆریای باکوور بەردەوامە لە چالاکییەکانی.
هەروەها سوپای کۆریای باشوور پێی وایە ئەم پەرەسەندنانە بە پشتیوانی ڕووسیاوە هەیە. بەو پێیە لە ساڵانی ڕابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باکوور و ڕووسیا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و کۆریای باکوور هەزاران سەربازی بۆ پاڵپشتیکردنی سەربازانی ڕووسیا ناردووە بۆ ئەو وڵاتە.