بە دیمەن

ڕۆژی زمانی کوردی لە شاری بازەل بە جۆشەوە پیرۆز کرا

١٥ی ئایار ڕۆژی زمانی کوردی لە شاری بازەلی سویسرا بە جۆشەوە پیرۆز کرا. لە مەراسیمەکەدا ئاماژە بە تێکۆشان لە دژی سیاسەتی تواندنەوە و قەدەغەکردنی زمانی کوردی کرا.

 

١٥ی ئایار ڕۆژی زمانی کوردی لە شاری بازەلی سویسرا بەجۆشێکی زۆرەوە پیرۆز کرا. مەراسیمی ئاهەنگە لە هۆڵی کۆنفرانسی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) لە بازەل بەڕێوەچوو و لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی ڕۆناهی و کۆمیسیۆنی کەلتووری نەجەدەکەوە پێشەنگایەتی کرا.

 لە مەراسیمی جەژنی زمانی کوردیدا شیعر، شانۆ و ئاواز پێشکەش کرا و جەخت لەسەر گرنگی تێکۆشان لە سیاسەتەکانی ئاسمیلەکردن و قەدەغەکردنی زمانی کوردی کرایەوە. بەشداربووان بە سەماکردن، دروشم وتنەوە، وتار پێشکەش کردن دڵسۆزی خۆیان بۆ زمانی دایکی نیشاندا.

 لەم ئاهەنگەکەدا کورتە ڤیدیویەک لەلایەن کۆمیسیۆنی کولتوورییەوە سەبارەت بە ئاستەنگی و قەدەغەکردنەکانی زمانی دایکی لە زیندانەکانی تورکیا نمایش کرا.

هەروەها له میانەی ئاهەنگەکەدا ئەنستیوتی کوردی سویسرا به دەرچووانی خولی زمانی کوردی بڕوانامەی پێشکەش کرد، دواتر ئاهەنگەکە بە پێشکەش کردنی میوزیک و ئاواز، بە هەڵپەرکێ کۆتاییهات.

OSZAR »