یوکسەل کۆچ لە ئەڵمانیا دەستبەسەرکرا
لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا، ئەم بەیانییە پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سیاسەتمەداری کورد یوکسەل کۆچ و دەستبەسەریان کرد.
لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا، ئەم بەیانییە پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سیاسەتمەداری کورد یوکسەل کۆچ و دەستبەسەریان کرد.
ئەم بەیانییە کاتژمێر ٧:٠٠ لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا، پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سیاسەتمەداری کورد یوکسەل کۆچ و دەستبەسەریان کرد. زانراوە کە یوکسەل کۆچ لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەک کە لە شاری کالسروە بەڕێوەدەچێت، دەستبەسەرکراوە. تا کاتژمێر ١١:٠٠ لە ماڵی یوکسەل کۆچ گەڕان و پشکنین بەردەوام بووە.
پاش گەڕان و پشکنینەکە پۆلیس هیچ بەڵگەیەکی ڕوونی پێشکەشی بنەماڵەکە نەکرد، دووپاتکرایەوە کە یوکسەل کۆچ براوەتە کالسروە.
"کار و خەباتی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە_ئە وەک تاوان خراوەتەڕوو"
پارێزەر فاتمە ساین بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و گوتی: "بڕیاری دەستبەسەرکردنی موەکیلەکەم، یوکسەل کۆچ، لە چوارچێوەی 129_B بە تۆمەتی کادری پەکەکە، دراوە. ئەو ماوەیەی کە بۆ موەکیلەکەم ئاماژەی پێکراوە، ئەو چالاکییە سیاسییە یاساییانەن کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٣ ئەنجامدراون، فەرمانی دەستبەسەرکردن و زیندانیکردن لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٥ دەرچووە، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆی دەستگیرکراوە و بردراوە بۆ کارلسروه. موەکیلەکەم بە چالاکییە یاساییەکانی ناسراوە، کەسێک کە هەمیشە لەبەردەم ڕای گشتی دایە. بەو پێیەی هیچ چالاکیەکی نایاسایی نەکردووە، ئێمە لە کاتی پرۆسەی دادگاییکردنەکەدا هەموو تانە و سکاڵاکانمان دەخەینەڕوو".
"ئایا ئەڵمانیا بە زیندانیکردنی کوردان پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی دەکات؟"
یوکسەل کۆچ ساڵانێکە سیمایەکی دیاری سیاسەتی کوردە لە ئەڵمانیا و ئەوروپا، لەکاتێکدا لە تورکیا کۆبوونەوەکانی ئاشتی بەردەوامە، دەستبەسەرکردنی کۆچ جێی پرسیارە.
محەمەد دەمیر کە لە ئەڵمانیا تێکۆشانی یاسایی دەکات دژی تاوانبارکردنی دژی کوردان، ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر دەستبەسەرکردنی کۆچ.
دەمیر تیشکی خستەسەر کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە و ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای بیرهێنایەوە کە پێشوازی و پشتگیری نیشانداوە بەرامبەر بڕیارەکانی کۆنگرەکەی پەکەکە، وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە ئامادەیە دەسپێشخەریی بکات بۆ ئاشتی، گوتی: "ئایا لەڕێگەی بەئامانجگرتنی خەباتی کەجەدەکە_ئە دەیەوێت دەسپێشخەریی بکات؟ ئایا ئەڵمانیا بە دەستبەسەرکردنی کوردان پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی دەکات؟ بە زیندانیکردن و تاوانبارکردنی خەباتی یاسایی کوردان ناتوانن پشتگیری لە پرۆسەکە بکەن".
سیاسەتی تاوانبارکردن لە برێمەن کە کوردان دەکاتە ئامانج
لە ساڵانی دواییدا لە برێمەن، سیاسەتی تاوانبارکردن دژی کوردان لەلایەن پۆلیسەوە زیاتر بوون. داوای پەنابەری، داوای هاوڵاتیبوون، هەوڵی کار و ڕێکخراوبوونی کوردان ڕەتدەکرێنەوە. لە ٢٦ ی نیسانی ٢٠٢٥ پۆلیسەکان هەڵیانکوتایەسەر بینای کۆمەڵەکە و بەبێ هیچ بەڵگەیەک نزیکەی ٣٠ ژنیان لەنێو کۆمەڵەکەدا دەستبەسەرکرد.
٢١ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک لە برێمەن، لە گەڕان و پشکنینەکاندا، پۆلیسەکان دەستیان گرت بەسەر چەندین کتێب و ئامێری دیجیتاڵدا.
لە ٢١ ی شوباتی ٢٠٢٤، لەلایەن کەسانی نەناسراوە فیشەک بە هێمای فاشیزمی نازیزمەوە لەسەر تابلۆی ناوەندەکە دانرا. سەرەڕای داواکارییە یاساییەکان، هیچ پێشکەوتنێکی یاسایی ڕووینەدا.
لە ١٦ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک لە برێمەن، شتەکانیان پەرشوبڵاو کرد و دەستیان بەسەر چەند شتێکدا گرت. هەڵکوتانەسەرەکە ٢ کاتژمێری خایاند،دەستگیرا بەسەر وێنەکانی ڕێبەر ئاپۆدا کە لە دیواری هۆڵی ناوەندەکە هەڵواسرابوو.
هەمان ڕۆژ هەڵکوترایە سەر ماڵی ئەندامی کۆمەڵەکە، قەدری س. و تا ئێستە لە زیندانە.
لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە برێمەن هەڵکوترایە سەر ماڵی ژمارەیەک وڵاتپارێزێک، وە سیاسەتمەداری کورد محەمەد چ. بە هەمان تۆمەت لەسەر داوای ئەڵمانیا لەلایەن ئیتاڵیاوە ڕادەست کرایەوە و خرایە زیندان.