سی پی تی ئەمریکی: هێرش و تۆپبارانی سوپای تورک بەردەوامە

کامەران عوسمان ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە دیجتیاڵ میدیای خۆی ڕایگەیاند؛ سوپای تورک هێرشەکانی بۆسەر چیای حەوت تەبەق و نزارکێ لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی چڕ کردووەتەوە.

بە گوێرەی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ماوەی ماوەی پێنج ڕۆژە هێرشەکانی سوپای تورک بۆسەر ناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستان بەردەوامە.

لە بارەی هێرشەکانی سوپای تورکەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ کامەران عوسمان ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی زانیاری خستەڕوو و  ڕایگەیاند: "ماوەی پێنج ڕۆژە، تۆپخانەکانی سوپای تورک بە بەردەوامی تۆپبارانی چیای حەوت تەبەق و بەری نزارکێ لە نزیک گوندی بەریسکێ لە شارەدێی شیلادزێ لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک دەکەن. لە ماوەی ئەو پێنج ڕۆژەدا سوپای تورکیا (٢٦) جار تۆپبارانی ئەو ناوچانەی کردووە."

کامەران عوسمان سەرنجی خستووەتەسەر بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە و دەڵێت: "ئەمەش لە کاتێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان، لە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥ـەوە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەنجامی کۆنگرەی ١٢ـەمینی بڵاوکردەوە و چەکەکانی بێدەنگ کرد، بەڵام ئۆپەراسیۆن و هێرشەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان زیادیان کردووە."

OSZAR »