لە سوید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون یادکرانەوە
لە شاری لاندسکرۆنای باشووری سوید، پێشەنگانی ئازادی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون یادکرانەوە.
لە شاری لاندسکرۆنای باشووری سوید، پێشەنگانی ئازادی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون یادکرانەوە.
کوردان و دۆستەکانیان لە شاری لاندسکرۆنای باشووری سوید، پێشەنگانی ئازادی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتونیان بە چالاکییەک بیرهێنایەوە. چالاکییەکە بە بانگەوازی ئەنجوومەنی گەلی سویدی باشوور ڕێکخرا.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد. پاشان هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەل، هیڤا کۆبانێ ڕایگەیاند، هاوڕێیانی سەرەتای ڕێبەر ئاپۆ و دامەزرێنەرانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون "ئەستێرە و ڕووناکی"ـی تێکۆشانی ئازادیی کوردستانن.
هەروەها ڕایگەیاند هەرگیز پێشەنگانی خۆیان لەیاد ناکەن، هەردوو کادری پێشەنگ، ڕۆڵی مەزنیان هەبووە لە شێوەگرتنی شۆڕشی ڕۆژئاوا.
لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدان، محەمەد ئامەد، ڕایگەیاند میراتی پێشەنگانی تەڤگەری ئازادی، هێڵی تێکۆشانی ئافراند کە بەهۆیەوە گەلی کورد بە جیهان ناسێنرا.
هەروەها جەختی کردەوە، ئەو پرۆسەیەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە، بە خاوەنداری لە میراتی تێکۆشانی ئەم پێشەنگانە سەردەکەوێت.
چالاکییەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون و بەرزکردنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.