بە دیمەن

خەڵکی ئامەد: شەڕمان ناوێت و ئامادەیی ئاشتیین، لەگەڵ ڕێبەرمانداین

دانیشتوانی شاری ئامەدی باکووری کوردستان هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوونیان یاد کردەوە و گوتییان: "کوردان و ڕێبەرەکەیان بەرپرسیارێتی خۆیان دەربڕی بۆ ئاشتی. گەلی شەڕی ناوێت و ئامادەی ئاشتییە."

پەکەکە لە بەستی کۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆییدا شەهید بوونی هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوونی ڕاگەیاند. لەگەڵ ڕاگەیاندنی شەهید بوونیاندا لە کوردستان و دەرەوەش مەراسیمی یادکردنەوەکان بە شکۆدارانە بەڕێوەدەچێت. لەو چوارچێوەیەدا لە ئامەد مەراسیمێکی یاد کردنەوەی جەماوەری ئەنجام درا، لە بەشداربووانی مەراسیمەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

'تەنها ئاشتی و ئازادیمان دەوێت'

ساکینە بەهجەت: هەموو گیان بەختکەرانی ئەم پرۆسەیە یاد دەکەینەوە. خواستمان ئاشتییە، هەروەک دەبینین کوردان و ڕێبەرەکەیان خاوەندارییان لە پرۆسەی ئاشتی کرد. ئەوەی دەمانەوێت هەنگاونانی پراکتیکییە. لە پێنا ئاشتییدا لێرەین.

'دەمانەوێت کۆتای بەشەڕ بهێندرێت'                

مەنیجە یەنیر: بۆ ئاشتی هەنگاومان نا؛ خواستمان ئاشتی و یەکسانییە و هەمیشەیش وابووە. ئەوەی لە دەستمان بێت لە پێناو ئاشتییدا دەیکەین. ئیدی دەمانەوێت ئەم شەڕە کۆتای بێت. ئیدی فرمێسکی چاوی دایکانمان ناوێت.

'گەلی کورد تێکۆشانی ئاشتی دەکات'

فەسیح ئاڵتوون: پرۆسەی نوێی ئاشتی زۆر گرنگ دەبینین. وەک گەل ئاشتیمان دەوێت، بەڵام باوەڕمان بەم سیستەمە نەماوە. هەموو داوامان ئەوەیە ئەم پرۆسەیە بەشێوەیەکی درووست بڕواتە پێشەوە. گەلی کورد بۆ ئاشتی تێکۆشانێکی مەزن دەکات، خواستمان ئاڵۆزییەکان کۆتای بێت.

'وەرن پێکەوە تێکۆشان بەڕێوەبەرین'

حەلیمە ئاکمان: لەسەر ڕێگەی ڕیبەر ئاپۆیین و هەنگاومان هەڵگرتووە. لەسەر ڕێگەی شەهیدانمانین. بە هیچ شێوەیەک قسەی ڕێبەر ئاپۆ ناشكێنین.

با هەموو کەسێک بزانێت گەلی کورد بۆ ئاشتی تێدەکۆشێت. دەبێت تورکیش داوای ئاشتی بکات و ڕۆڵەی کەسمان نەمرێت. بانگەوازی لە دایکانی تورک دەکەم؛ وەرن پێکەوە بۆ ئاشتی تێبکۆشین.

OSZAR »