سەبری ئۆک: هەڤاڵ فوئاد ئاپۆییەکی سادە بوو
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک دەربارەی شەهید عەلی حەیدەر قەیتان گوتی: "ئەوکەسەی زۆر لە ڕێبەرێتی تێدەگەشت، وە تێیدا دەژیا و دەیگێڕایەوە هەڤاڵ فوئاد بوو. ئاپۆییەکی سادە بوو."
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک دەربارەی شەهید عەلی حەیدەر قەیتان گوتی: "ئەوکەسەی زۆر لە ڕێبەرێتی تێدەگەشت، وە تێیدا دەژیا و دەیگێڕایەوە هەڤاڵ فوئاد بوو. ئاپۆییەکی سادە بوو."
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک ئاماژەی بەوەدا شوێنی فەیلەسوفی چیاکان عەلی حەیدەر قەیتان پڕناکرێتەوە و سەرنجی خستەسەر هێزی ڕاگەیاند، چارەسەری، ژیان، هەڵوێست، پەیوەندییەکانی و هەستی بەرپرسیارێتییەکانی شەهید عەلی حەیدەر قەیتان. ئۆک لە قسەکانییدا گوتی: "دڵنەرمی، هاوسۆزی، ئایدۆلۆژیا و چالاکوان. هەڤاڵ فوئاد لە ژیانییدا دڵنەرم بوو، بەڵام لە دژی دووژمن شۆڕشگێڕ، ڕادیکاڵ بوو. هەڤاڵ فوئاد هێندە دەوڵەمەند، مەزن و قوڵە ناتوانم ستایشی بکەم. ئەوشتەی دەکەوێتە ئەستۆی ئێمە ئەوەیە کە لێی تێبگەین و بەشداری دونیابینییەکەی بین و ببینە شایستەی ئەو."
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک دەربارەی یەکێک لە دامەزرێنەری پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان (فوئاد) قسەی کرد،
قسە و یادەوەرییەکانی سەبری ئۆک بەم شێوەیە:
"ناسینی سەرەتایی لە سەمسور و تێکۆشان
لە ساڵی ١٩٧٩دا لە سەمسور هەڤاڵ فوئادم بینی. لە ماڵێک بووم، لەگەڵ هەڤاڵ محەمەد ئەمین تاشتان پێکەوە تێکۆشانمان دەکرد. هەڤاڵ محەمەد ئەمین گوتی؛ هەڤاڵ فوئاد (ناوی ئەو بە ئەحمەد دێتە یادم) هات و لەگەڵمان کۆبوونەوە ئەنجام بدات. برای هەڤاڵ فوئاد هەڤاڵ کەمال لەوێ بوو. کاتێک هەڤاڵ کەمال چوو گوتی؛ "بۆ چەند هەفتەیەک کارم هەیە، هەندێک لێرە دادەبڕێم، هەڤاڵێکی دیکە دێت". بەڵام نەمدەزانی هەڤاڵ فوئاد دێت. ڕۆشتینە ماڵی وڵاتپارێزێک. ئێمە پێکەوە بووین، هەردوو بە تەنها بووین. ئەوکات دامەزراندنی پارتەکەمان ڕانەگەیاندرا بوو. لە تێکۆشانی ئایدۆلۆژیی ڕێکخستندا داگیرکەری، داگیرکەری نوێ، داگیرکەری ناوخۆ، داگیرکەری کلاسیک، مافی دانانی چارەسەنووسی نەتەوەکان، ئەم بابەتانە زۆر تاوتوێ دەکران. بەبێ ڕاوەستان پرسیارمان لە هەڤاڵ فوئاد دەکرد، ئەویش بەبێ ڕاوەستان ئەمانەی بۆ دەگێڕاینەوە. ژوورێکی بچووک و هۆڵێک لەو ماڵەدا هەبوو کە تێیدا دەمێنینەوە، بەڵام لەبیرمە تاوەکو کاتژمێر یەک-دوو گفتوگۆمان دەکرد.
بەو گفتوگۆیانەی بەشداری بوو، زەمینەیەکی بێهاوتای ئافراند
هەڤاڵ فوئاد ماوەیەک لە سەمسور مایەوە. لە تۆب-دەر گفتوگۆیەک هەبوو. هەروەها لە گروپ و ڕێکخستنە جیاوازەکاندا لەو گفتوگۆیەدا بووم. کەسێکی ئاوا زۆر قسەی دەکرد، بەڵام دیار نەبوو لە بۆچوونەکانی بەرگری لە کام ڕێکخراو دەکرد. ئێمە داگیرکەری نوێمان تاوتوێ دەکرد. ئەوکات ڤێتنام نمونە بوو. زۆرتر لەسەر نمونەی ڤێتنام تاوتوێ دەکرا. بۆ هەڤاڵێک تێبینیەکی بچوکم نوسی، گوتم دەستبەجێ بیگەیەنە هەڤاڵ فوئاد با زوو بێت. هەڤاڵ فوئاد کتێبی ئیمپریالیزمی لینی بە دەستەوە بوو کە هات. کاتێک قۆناغی ئیمپریالیزمبوونی سەرمایەداری، پرۆسەی قۆرخکاری، شۆڕشی ڤێتنام، نموونەی باشووری ڤێتنامی بە جموجوڵی گەرم و پڕوپاگەندەی ئاژاوەگێڕانە گێڕایەوە، هەوای کەسەکانی دیکە مرد.
قەرەباڵغ بوو، خەڵک و گەنجی زۆر گروپ هەبوون. کاریگەریمان دروست دەکرد. تێڕوانینەکانمان ڕاست بوون، ڕاستییەکانمان دەگوت، بەرگریمان لێدەکرد، بەڵام هەڤاڵ فوئاد بە جوڵە و ئاماژەکانی، لەگەڵ ڕێز و قووڵایی خۆی کاتێک قسەی دەکرد، گۆڕانی بەسەردا هات. هەڤاڵ فوئاد لەو کۆبوونەوەدا کاریگەری زۆری لەسەر گەنجان دانا و زەمینەیەکی بێهاوتای بۆ دروست کرد تاوەکو تێکۆشانێکی بەرهەمدارتر و کاریگەرتر ئەنجام بدەین.
کەمال پیر گوتی. 'زۆر بە نرخە'
پاشان لە ساڵی ١٩٧٩ زیندانی کرام. کاتێک هات تازە لە زیندان دەرچوو بووم. هەڤاڵ کەمالیش کاتێک لە لای ئێمە دەڕۆشت دەستگیر کرابوو. لە منی پرسی، 'ئێستا لە شوێنی ئێوە کێ هەیە، کام هەڤاڵ هەیە' گوتم هەڤاڵ فوئاد هەیە. هەڤاڵ کەمال گوتی 'ئەو هەڤاڵە وڵاتپارێزێكی زۆر گەرم و بەهادارە'. ئەمە هەرگیز لە بیرناکەم. خۆی کاریگەری هەڤاڵ فوئاد لەسەرم هەبوو، بەڵام کاتێک هەڤاڵ کەمال ئەمەی گوت، خۆشەویستی و ڕێزم بۆی زیاتر بوو. لە دوای ئەوە چانسی چاوپێکەوتنم لەگەڵی نەبوو. زیندانی کرام. کودەتایی ١٢ی ئەیلول ڕوویدا. پاش دەرچووم و ڕۆشتمە دەرەوەی وڵات، جارێکی دیکە یەکمان بینی.
نمونەیەکی هەمیشە کاریگەر بوو
لە کاتی پڕۆسەی کۆنفڕانسەکەدا، چوومە بیقاع. پێش ئەوە ڕێبەرێتی کەمپێکی نوێی لەناو ڕێکخستنێکی فەلەستینیدا کردبووەوە و منیش لەوێ بووم. لە کاتی کۆنفرانسەکەدا هەڤاڵ فوئادم بینی. بێگومان ڕێزم بۆ هەڤاڵ فوئاد زۆر زۆر بوو. زۆرم خۆش دەویست. لەوێ باوەشم پێیدا کرد، لە دوای چەند چرکەیەک بەرمدا، پاشان لە چاوەکانی ڕوانیم و جارێکە دیکە باوەشم پێداکرد. پرسیاری هەندێک هەڤاڵ، دەوروبەرمان و بنەماڵەکەمانی کرد. چونکە لەو کاتەدا هەمیشە دەچووینە ماڵی ئێمە و دەگەڕاینەوە. دوای ئەوە پرۆسەکە کۆنفڕانس هەبوو. هەڵوێست، تێکۆشانی هەڤاڵ فوئاد لە کۆنفرانسدا هەمیشە جیاواز بوو، بە چوونەکانی، پەیوەندیداربوونی لەگەڵ هەڤاڵان. زۆرێک لە هەڤاڵان و ئێمە دوای پرۆسەیەکی سەختی وەک ١٢ی ئەیلول وڵاتمان بەجێهێشتبوو. زۆرێک لەو ئاستە نەبوون کە مانا بەمە بدەن، بەڵام هەڤاڵ فوئاد لەگەڵ هەڤاڵان پەیوەندیداربوو، باسی پرۆسەکەی دەکرد، باسی پرۆسەی کۆنفرانسی دەکرد. خاوەن وربوونەوەیەکی سەرنجڕاکێش و پڕ بوو. وەک هەمیشە کاریگەر بوو.
لە کۆنگرەی دووەم یەکمان بینی
ماوەیەکی زۆر دەرفەتی چاوپێکەوتن نەبوو، هەڤاڵ فوئاد لە ئەوروپا بوو، ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بووین. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لە کۆنگرەی دووەم یەکمان بینی. هەڤاڵ فوئاد لە ئەوروپاوە هاتبوو. هەندێک کەسی دیکەش هاتبوون. وەک سەمیر. لە کۆنگرە تێکۆشانی ئەوروپا هەڵسەنگێندرا. لەسەر هەڵوێستی سەمیر و فاتمە، زۆرتر دەربارەی تێکۆشانی سەمیر لە ئەوروپا گفتوگۆ کرا. پەیوەست بە تێکۆشانەکانی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و کەمپەکان ڕاپۆرت و گفتوگۆ پێشکەش دەکرا، بە بیرم دێت جارێک پێی گوتم 'ئێوە ئاسودەن، ئاخ ئەگەر ئەوروپا نەبوایە، ئەوندە گفتوگۆ لەسەر ئێمە نە دەکرا. ئەوروپا سەختە.'
پەیوەندی ئەو لەگەڵ ڕێبەرێتی جیاوازتر بوو
بەوجۆرە دڵ و خواستی هەمیشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، کوردستان و چیاکانی کوردستان بوو. جارجار مشتومڕەکانی وەک 'ئێوە بچنە چیاکان، هیوادارم منیش بێم'. دەکرێت هاندەربێت بۆمان، دەکرێت بەڕاستی وەها بیریکردبێتەوە، بەڵام نازانم جارجار لەسەر ئەمە قسەمان دەکرد. ئەوکاتە ملی ئازاری دەدا. لە کۆنگرەکاندا جارجار ڕێبەرێتی دەیگوت، 'پیر'، دەیگوت، پیرە هەستە، پیر وەها بوو. جارجار گاڵتەی لەگەڵ دەکرد. هەڤاڵی سەرەتایی ڕێبەرێتی بوو. پەیوەندییەکی ئاسودە و جیاواز بوو.
چاوپێکەوتن لە لۆلان و تێکۆشان
لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لە دوای کۆنگرەوە هەڤاڵ فوئادم نەبینی. پاشان چاوپێکەوتنمان لە باشووری کوردستان بوو. لە لۆلان هەڤاڵ فوئادم بینی. دەکرێت مانگی ئادار- نیسانی ١٩٨٤ بووبێت، لەو کاتەدا خەریکی گفتوگۆ و پلان و مشتومڕ بووین لەسەر ئامانج و ئەرک و دەستپێشخەری بۆ چوونە ناو باکووری کوردستان. کاتێک هەڤاڵ فوئاد هات، ئەویش بەشداری گفتوگۆکان بوو. هەڤاڵ فوئاد لە ئێمە درەنگتر گەشت. کاتێک لە لۆلان بوو هەرگیز لە شوێنی خۆی نەمایەوە. هەمیشە یان لەسەر لوتکەی چیا بوو، یان دەگەڕا، ئاشنای چیاکان بوو، بە سروشتی لە شوێنی خۆی نەدەوەستا. هەمیشە بە دێرسیم و باکوور بەراوردی دەکرد. مانای دەدا بە چیاکان، خۆشی دەویست. لەو کاتەدا ژمارەمان کەم بوو. گروپێک بووین. پاشان بەهۆی هەلومەرجی نوێ، لەبەر ئەوەی لۆلانم بەجێهێشت، چانسی یەکتربینینمان نەبوو، زۆر بە دەگمەن، جارێک دووجار دەچوومە لۆلان، پێکەوە ماسیمان گرت، پێکەوە چووینە چیای شەکیف، بەڵام بۆ لوتکەکەی نا. لەگەڵ هەڤاڵان کۆبووینەوە، گفتوگۆمان کرد. هەڤاڵ فوئاد ڕۆحێکی شۆڕشگێر بوو. پڕ لە وزە، بێ ترس. هەمیشە خەریکی لێکۆڵینەوە، خوڵقاندن، بەرهەمهێنان بوو، تەنانەت لەو چیانەدا شتێکی زۆر نەبوو بیکەین، هەموو شتێک پەیوەست بوو بە هەنگاوە سەرەتاییەکانمانەوە، هەڤاڵ فوئاد کەسایەتییەکی بە مۆڕاڵ و باوەڕی بوو. بەو شێوەیە لە یەک دابڕاین. تاوەکو لە زیندان دەرچووم دەرفەتی یەکتربینینمان نەبوو.
هەڤاڵێک کە جێگای پڕ ناکرێتەوە
هەڤاڵ فوئاد هاوڕێ و هەڤاڵی سەرەتای رێبەر ئاپۆیە. ئەوان لە هەمان پۆلی زانکۆ زۆر نزیکی یەکتر بوون. هەرچەندە هەندێک جار دەیگوت من دەمخوێند. لە وانەکانیدا دەڵێت، هەرچەندە ئێمە ٧-٨ مانگ لە هەمان پۆل بەیەکەوە بووین، بەڵام پەیوەندیمان زۆر نەبوو. ئەو دەڵێت، پاشان رێبەرتی منی بانگ کرد. یەکەم هاوڕێیەتی لە قوتابخانەوە دەستی پێکرد. ڕاستە ئەگەر بڵێین ئەو زۆرتر لە رێبەرتی تێگەیشتووە. بە باشی ئەوەی رێبەرتی مەبەستی بوو دەژیا، هەمیشە لەم چوارچێوەیەدا بوو. لە ڕاستیدا، هەڤاڵێک کە شوێنی پڕ ناکرێتەوە. لە نێو پارتیماندا هەڤاڵێکی زۆر هێژا بوو. هەڤاڵ فوئاد فەیلەسوفی چیاکان بوو، بەدواداچوونەکانی، توانای پەیوەندیی، هێزی بڕیاردانی، ژیانی، پێگە و پەیوەندییەکانی، هەست بە بەرپرسیاریەت، سەیری هەر کوێ بکەین دەبینین جێگەی هەڤاڵ فوئاد بە ئاسانی پڕ ناکرێتەوە.
ئەوەی دەکەوێتە سەر شانی ئێمە ئەوەیە کە ببینە شایانی ئەو
بۆ نموونە، وەک کەسایەتیەک لە پەروەردەکانیدا ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن هەمیشە جەختی لەسەر ئاپۆیی بوون و پارتی کردووەتەوە و هەموو شتێک لە خزمەتیدا بەکار دەهێنێت. بۆ نموونە لە کۆنگرەی سێیەمدا قسە لەسەر لابردنی خۆی و هەڤاڵ عەباس دەکرا، تەنانەت چەند هەڤاڵێک دەیانگوت: "دەبێت بەڵاوە بنرێن. هەڤاڵ فوئاد ڕوونی دەکاتەوە: "کاتێک ئەم هەڤاڵانانە ئەوەندە بە توندی هێرش دەکەنە سەرمان و تەنانەت دەڵێن پێویستە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، ئەوە بە شێوەیەکی سروشتی کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە. پاشان هەوڵم دا لەم کاردانەوەیە تێبگەم و دڵخۆش بووم. ئەگەر ئەم گەنجانە بتوانن ڕەخنە لە هەڤاڵانی وەک من و تەنانەت هەڤاڵ عەباس کە ئەندامی دامەزرێنەری پەکەکەن بگرن. لەسەر ئەم بنەمایە پارتی پەرە دەستێنێ و بەردەوام پێش دەکەوێت. هەڤاڵ فوئاد بەمشێوەیە هەڵسەنگاندی بۆ هەموو شتێک دەکرد، لە پێناوە بابەتە گشتی و بنەڕەتیەکاندا بەرژوەندی شەخسی نەبوو.
هەڤاڵ فوئاد لەخۆبوردەیی و دلسۆزی لە کەسایەتی خۆیدا ڕوون کردبووەو
کەسێکی زۆر لەخۆبوردە بوو. ئەگەر بە شێویەکی ئاسایی سەیری بکەیت ناتوانی بڵێی یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکەیە. یەکێک بوو لە هەڤاڵانی پێشکەوتووی بەڕێوەبەری. مامەڵەی لە گەڵ مرۆڤەکان، پێگەی لە ژیاندا، هەڵوێستی زۆر دڵسۆزانە بوو. بێگومان ئەمە خەسڵەتێکی ئاپۆیی و پەکەکەیە، بەڵام هەڤاڵ فوئاد بە باشترین شێوە ئەم تایبەتمەندییەی لە کەسایەتی خۆیدا نیشاند و بەو پێیە دەژیا. لەگەڵ هەموو کەسێک دەکەوتە پەیوەندییەوە و هەمووان بە ئاسانی دەیانتوانی لەگەڵ هەڤاڵ فوئاددا دەست بە گفتوگۆ بکەن. ئەم ئاسوودەییەی بە هەموو کەسێک بەخشی بوو هەتا لەگەڵیدا بە ئاسانی بکەونە پەیوەندی و قسەکردنەوە.کاتێک بۆ یەکەمجار هەڤاڵ فوئادم ناسی، زۆر هەستم بە دڵسۆزی لەودا کرد. ئەو کەسایەتیەکی ڕاستگۆ و گەورە بوو، هەمووان متمانەیەکی گەورەیان بە هەڤاڵ فوئاد هەبوو. هەڤاڵ فوئاد لە ژیاندا هێور و لەسەر خۆبوو، بەڵام لەبەرامبەر دوژمندا کەسێکی یاخی و ڕادیکاڵ بوو.
بەردەوام بە ڕێزدارییەوە گوێم لە قسەکانی دەگرت
پێم خۆش بوو هەموو ژیانم لەگەڵ هەڤاڵ فوئاد کار و خەبات بکەم. من ئەمەم هەموو کاتێک کە لە ژیاندا بوو دەمکوت. ئەگەر کات هەبوایە لەسەر هەر بابەتێک هەڤاڵ فواد بەردەوام هەر شتێکی ڕوون دەکردەوە و منیش بەوردی گوێم لێدەگرت. بە تایبەت گۆێ گرتن لە یادەوەری و ژیانی هەستێکی زۆر جیاوازی پێبەخشیم. من لەگەڵ هەڤاڵ فوئاددا کارم کردووە. بێگومان مرۆڤ لەگەڵ هەڤاڵ فوئاد زۆر هەستی بە ئاسوودە بوون دەکرد. ئەو دەیتوانی ئەم ئاسوودەییە بە دەوروبەری ببەخشێت. هەروەها یەکەم ئەرکی منی دەست نیشان کرد. زۆر جار ئەرکی منی گۆڕی و قەد ناڕەزایەتیم نەبوو. ئەو چۆن بە گونجاوی دەزانی ئەو کارەی دەکرد و منیش قەد ناڕەزایەتیم نیشان نەدا. من هەڤاڵ فوئادم زۆر خۆشدەویست. وەک هەموو هەڤاڵانی دیکە.
ئەو کەسە بوو کە بە باشترین شێوە لە ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشت
هەڤاڵ فوئاد ئاپۆییەکی تەواو بوو. ئەو هەڤاڵێکی وەها بوو کە لە هەر دەرفەتێکدا ڕێبەرایەتی، ڕێبەر ئاپۆی، بۆ کادرانی حیزبەکەمان، بۆ ئێمە ڕوون دەکردەوە و تێگەیشتنی لە ڕێبەر ئاپۆ وەکوو ئامانجی سەرەکی خۆی و هۆکاری ژیانی هەڵبژارد. لە هەموو پەروەردەکانی و هەموو باسەکانیدا، بەوردی و ئیرادەوە، ڕاستی رێبەرتی، تایبەتمەندییەکانی ڕێبەرتی، ژیانی ڕێبەرتی، تێگەیشتن و چۆن دەبێت رێبازەکانی بخەینە بواری ژیانەوە روون دەکردەوە. لە ڕاستیدا ئەمە ژیانی هەڤاڵ فوئاد بوو. سەدان و هەزاران هەڤاڵی کادر و بە ئێمەشەوە هەموومان لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، لە هەڤاڵ فوئاد زانیاری و وانەمان وەرگرتووە. هەموو شتێکی ڕوون دەکردەوە. دەتوانم بڵێم؛ هەڤاڵ فوئاد کەسێک بوو کە لە رێبەرتی بە باشترین شێوە تێگەیشت. ئەو هیچی شتێکی بە بێ ڕێبەرتی بە خەیاڵدا نەدەهات. ئەمەی لە پەرەوەردەکانیدا لە هەر بوارەکاندا بە بنیاتنانی پەیوەندییەکی دیالکتیک لەگەڵ ڕاستی رێبەرتیدا ڕوون دەکردەوە. هەڤاڵێکی زۆر بەتوانا بوو. ئەمەش ڕێبەرتی باش دەیزانی. بۆ ئەوەی باشتر بۆچوونەکانی بگەیەنێتە کۆمەڵگا، بۆ نموونە رێبەرتی بە هەڤاڵ فوئادی دەیگوت: "بەڕای من باش دەبێت ئەگەر تۆ لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەوە ئەم بەرنامانە بڵاو بکەیتەوە"، یان دەیگوت: "با هەڤاڵ فوئاد ئەم بابەتانە ڕوون بکاتەوە". ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە هەڤاڵ فوئادی بە هەڤاڵێکی یەکەم وهاوڕیەکی سەرەتای خۆی دەزانی و بەردەوام بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دەکرد. هەڤاڵ فوئاد هەمیشە لەهەر شوێنی نوێنەری ڕێبەر ئاپۆ بوو. ئەوە دوایین ئەرکی نوێنەرایەتی ڕێبەر ئاپوی دەکرد لە کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە. مرۆڤ کاتێک گوێی لە هەڤاڵ فوئاد دەگرت، هەستی دەکرد کتێبەکانی رێبەرایەتی دەخوێنێتەوە.
ئەو ئەرکی ڕێبەرتی لە ئەستۆ گرتبوو
ئەو هێشتا ڕێبەر ئاپۆی لە سەردەمی سەرەتای گروپەکەدا بەم شێوەیە وەسف دەکرد: "ئەو بە تەنیا وەها سەری هەڵنەدا. هەندێک شت هەن کە پێویستە ئەنجام بدرێن، هەندێ ئەرک پێویستی بە تەرکیز کردنە. رێبەرتی دەیبینی کە هیچ کەسێک ئەنجامی نادات یان بەو گەورەیی و قووڵاییەوە لەئەستۆی ناگرێت. رێبەرتی زۆربەی ئەم کارانە لە ئەستۆ دەگرێت. ئەمە ڕاستە، بەڵام هەتا ئەو کاتەی لە پەکەکەدا دەژیا، هەڤاڵ فوئاد هەمیشە قوڵایی ئایدۆلۆژی، توانایی و تێگەیشتنێکی هەبوو کە وتنەکانی ڕێبەرتی ڕوون دەکردەوە و دەوڵەمەندی دەکرد و تێگەیشتنی ئاسان دەکردەوە. هەروەها خۆی لە هەندێک لە گفتوگۆکانماندا بۆچوونی ئێمەی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ باسکرد. رێبەرتی گوێی لێ دەگرت و نرخی بۆ دادەنا. لە ڕووی ڕۆشنبیری و ئایدۆلۆژییەوە بێ گومان هەڤاڵ فوئاد نزیکترین هاوڕێ و هەڤاڵی ڕێبەر ئاپۆ بوو و لەم بوارەدا ئەرکی خۆی لە ئەستۆ گرت.
نەترس بوو، مردنی بە بچووک دەزانی
لە وانەکانیدا هەندێک جار باسی یەکەم شەهیدمان هەڤاڵ حەقی و کاریگەرییەکانی لەسەر رێبەرتی دەکرد. کاتێک ئەو هەڤاڵەی کە دەیناسی و لەگەڵی هاوڕێ بوو شەهید دەبوو، دەیگوت: "خۆزگە لە جیاتی ئەو من شەهید ببوومایە"، هەڤاڵ فوئاد ئاوا کەسایەتیەک بوو. دەیگوت بزووتنەوەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە هەندێک جار ڕۆژانە دە شەهید دەدەین و لەو کاتەدا تێگەیشتن لە شەهیدان زۆر گرنگە. شەهید نامرێت، شەهیدان بەو بەهایانەی دروستیان کردووە دەژین. ئەوان لەگەڵ ئەو ئامانجانە دەژین کە خۆیان بنیاتیان ناوە. ئەوان لەگەڵ ئەو جەنگاوەرانە دەژین کە بەڵێنیان بە بەردەوامی ڕێگایان داوە. هەڤاڵ فوئاد بەم شێوەیە کەسایەتی شەهیدانی هەڵسەنگاندووە. ئەو هاوڕێیەکی زۆر نەترس بوو. قەد لە مردن نەدەترسا و مردنی بە بچووک دەزانی. بەڵام لە زیندوو هێشتنەوەی یادی شەهیدان زۆر بە ڕێزدارییەوە نزیک دەبووەو، سەبارەت بە شەهیدان دەیگوت ئایا مرۆڤ هەست بە خەمباری ناکات؟ چۆن مرۆڤ هەست بە خەمباری نەکات؟ بەڵام ئەگەر خەم بگۆڕیت بۆ کردار، بۆ بیرکردنەوە، ئەو کات زۆر مانادارترە. هەڤاڵ فوئاد لە وەڵامی شەهیداندا لەگەڵ ئەم باوەڕە بوو.
دەبێت هەموو شتێک بۆ هەڤاڵ فوئاد بکرێت
دەبێت بۆ هەڤاڵ فوئاد چی بکرێت؟ دەبێت ژیاننامەی بنووسرێتەوە، کتێبەکەی، ڕۆمانەکەی بنووسرێتەوە، هەروەها فیلمێکی لەسەر دروست بکرێت، هەموو شتێکی بۆ بکرێت. هەڤاڵ فوئاد خزمەتێکی زۆری بە گەلی کوردستان کرد، بەڕای من بۆ مرۆڤایەتی و بەتایبەت بۆ کادرەکانی پەکەکە و گەنجانی کوردستان دەستکەوتی زۆری بەدەستهێنا و بۆیە شایانی ئەوەیە بۆ هەمیشە یادی بە زیندوویی بمێنێتەوە. هەڤاڵ فوئاد بە هەموو هەوڵ و خزمەت و کەسایەتییە پێشەنگەکەی لە ڕاستیدا بەواتای ڕێپێوانێکی هۆشیارانە و ڕێکخراوترە بە درێژایی ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆ. هۆکاری ژیانی هەڤاڵ فوئاد ئەمە بوو. بۆ ئەم مەبەستە بۆ نموونە دەتوانرێت هەموو نووسینەکانی هەڤاڵ فوئاد بە شێوەی کتێب بڵاو بکرێتەوە و هەموویان ببنە ڕۆمان و دەکرێت بکرێنە شێعر، هەروەها دەکرێت فیلمێکی لەسەر دروست بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ژیاننامەکەی بکرێتە دیمەن. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە دەبێت وەکوو هەڤاڵ فوئاد بژیین. بۆیە ئەمانە وەکوو ئەرکێکی ڕاستە بۆ یادەوەرییەکانی هەڤاڵ فوئاد."