دەربارەی کۆنگرەی مێژوویی پەکەکە -١

لە ئێستادا ئامانجی شاراوەی دەوڵەتی تورک چییە؛ نازانین. بەڵام دۆخەکە گوزارشت لەوە دەکات ڕێبەر ئاپۆ بە ئارامی سیاسەتکردن و هەڵوێستەکانییەوە جارێکی دیکە دەوڵەتی تورکی هێناوەتەوە سەر ڕێگەی سیاسەت کردن.

تەڤگەری ئازادی کوردستان-پەکەکە لە ڕۆژانی ٥-٧ی ئایاردا دوازدەهەمین کۆنگرەی خۆی بەست. لە چوارچێوەی بانگەوازی و خواستی ڕێبەر ئاپۆدا بڕیاری مێژووی وەرگرت و کۆتایی بە هەموو ئەو چالاکییانە هێنا کە لەژێر ناوی پەکەکەدا دەیکرد. منیش یەکێک بووم لەو ڕۆژنامەوانانەی شانسی بەشداربوونی کۆنگرە مێژوویەکە بووم. 

ڕۆژانە لە زۆر ڕووەوە کۆنگرەی پەکەکە هەڵدەسەنگێندرێت و زیاتریش تاوتوێ دەکرێت. چونکە لە ٥٢ ساڵی ڕابردوودا، مۆری پەکەکە لەسەر هەموو گەشەدانەکان هەبووە، بێگومان ئەم بڕیارە کاریگەری لەسەر داهاتووی کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین دادەنێت. 

دەربارەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکان، بڕیار و ئەنجامەکانی کۆنگرە زانیارییەکانم کۆکردەوە و تۆمارم کردووە، بەڵام ئەوەی پێویستە سەرەتا بە جەوهەری بهێنینەوە بیری خۆمان چییە؟ 

دەوڵەتی تورک بە هاوپەیمانێتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە ساڵی ٢٠١٤دا "پلانی چۆکدانانی" ئامادە کرد. بە گوێرەی پلانڕێژی ئەم پلانە ئیدی ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە و گەلی کورد لە ڕۆژەڤ و سیاسەتی تورکیادا دووردەخرانەوە. ئیدی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا چاوپێکەوتن نەکرایە، گەریلایش سەرکووت بکرایە، وە سیاسەتی دیموکراتیک لەناوببرایە. لە ئەنجامدا گەلی کورد و پرسەکەی بە سیاسەتی قڕکردن تێپەڕ کرابا. بەم شێوەیە تورکیا ببوایەتە هێزێکی هەژموونی و ئیمپراتۆرێتی عوسمانی زیندووکرایەتەوە. سوڵتانەکەش ئەردۆغان بوایە. 

هەتا وەزیری فاشیستی ئەو سەردەمە سولەیمان سۆیلو مژدەی ئەوەی دابوو و وە گوتبووی، 'لە ٢٠١٦دا ئیدی هیچ کەسێک ناوی پەکەکەی گوێ لێنابێت.' لە ئەنجامی ئەم پلانە قڕکەردا شەڕێکی سەخت و توندتر دەستی پێکرد. وەك چاوەڕوان دەکرا پەکەکە و کوردان بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلادا بەرخۆدانیان دەستپێکرد. لە ئەنجامی شەڕی ١٠ ساڵەدا نزیکەی دە هەزار مرۆڤ گیانیان لەدەستدا، بەڵام دەوڵەتی تورک نەگەشت بە ئامانجەکانی. 

هەرچەندە لە ئامانجە بەرفراوەنەکانیشدا ئامانجی قڕکردنی گەلی کورد و سروشتی هەبوو، کە سەد ساڵی دیکەش شەڕ بکەن، دیسانەوە لەو ئامانجەی دەوستێت، دواجار یان بە ڕێککەوتن یان دابڕان، پارچەبوونی تورکیا دەکەوێتەوە. بەو پێیەیی نە کوردان دەتوانن بە تەواوەتی تورکان بکوژن کە 'ئامانج و سیاسەتێکی لەم شێوەیەش بوونی نییە'؛ نە تورکیانیش دەتوانن بە تەواوەتی کوردان لە ناوبەرن، دەرنجام چارەسەری دیموکراتیکە بە ڕێگەی سیاسەتی ژیر و ئەخلاقیاتی سیاسی. 

لە ئێستا ئامانجی شاراوەی دەڵەتی تورک چییە نازانین، بەڵام دۆخەکە گوزارشت لەوە دەکات ڕێبەر ئاپۆ بە ئارامی سیاسەتکردن و هەوڵوێستەکانییەوە جارێکی دیکە دەوڵەتی تورکی هێناوەتەوە سەر ڕێگەی سیاسەت کردن. 

لەگەڵ پێشهات و ئەجینداکانی ناوخۆدا، پەرەسەندنەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناویش لە پێکهێنانی ئەم پرۆسەیەدا کاریگەرن. بە تایبەت شەڕی ئیسرائیل و حەماس، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سایکس-بیکۆ لە داڕووخانی ڕژێمی بەعس- دەوڵەت نەتەوەی سووریادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ... هەموو پێشهاتن. 

لە ئەنجامی هەموو ئەمانەدا لە ٢٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا باخچەلی بانگەوازەکەی کرد. ڕێبەر ئاپۆیش بە گوتنی "لەم ١٠ ساڵەی ڕابردوودا لە شتەکان وردبوومەتەوە' بە ئەرێنی وەڵامی باخچەلی دایەوە، وەک ئەوەی تا ئێستا دەستڕاکێشانی ئاشتیخوازانەی هیچ کەسێکی ڕەتنەکردووەتەوە، ئەمجارەش هەر ئەوەی کرد. 

عومەر ئۆجالانی برازای ڕێبەر ئاپۆ، هاوکات پەڕلەمانتاری ڕحای دەم پارتی دوای ٤٣ مانگ چاوی بە ڕێبەر ئاپۆ کەوت و پەیامی ئیمراڵی لەگەڵ خۆدا هێنایەوە. ڕێبەر ئاپۆ گوتبووی، 'هێز و ئیرادەی ئەوەم هەیە ئەم پرسە لە زەمینەی شەڕەوە بگوازمەوە بۆسەر زەمینەی سیاسی و یاسایایی.' بە ڕاستیش بەم شێوەیەیی کرد. لە هەموو جێگەکان زەمینەی سیاسی بەهێزبووە وێڕایی بوونی پرۆڤاکسیۆنەکان. لەڕێگەی چەند دیدارییکەوە لەگەڵ شاندی ئیمراڵییدا ڕێبەر ئاپۆ ئەم پرۆسەیەیی درێژ کردەوە و بەردەوامی کرد. وە پەکەکە و دەوڵەتی تورکیشی خستە ئامادەکارییەوە... 

بەڕێوەبەرێکی پەکەکە لە مانگی نیساندا پێی گوتم، 'خۆتان ئامادە بکەن، خەباتێکی تایبەت لە ئارادایە. ڕەنگە ١٠-١٥ ڕۆژێک درێژەی هەبێت'. شتی دیکەی نەگووت و منیش پرسیاری دیکەم نەکرد، بەڵام تێگەشتم لەوەی کارەکانی بەستنی کۆنگرە دەکرێت. وەک ئەوەی دەستنیشان کرابوو ئێمەیش خۆمان ئامادە کرد، هەڤاڵانی پەیوەندیدار و ئێمەیشی گرتەوە. پێمان نایە سەر رێگەیەکی دوور و درێژ. لە بادینانەوە دووربووم بە ڕێ و ڕێبازی تایبەت بە پەیوەندییەکانی پەکەکە و لەژێر ئاسایشی گەریلادا بەڕێوەبووین. فڕۆکەی سیخوری هەبوو، تا بگات بە هێرشە ئاسمانی و زمینییەکان. نەوەستاین و گەمارۆدانەکانی پەدەکەیش لە ئارادابوو، بەڵام دیسلین و ڕێوشوێنی گەریلا، بەبێ ئەوەی بهێڵن شتێک ڕووبدات، گەیاندنی بە شوێنی کۆنگرەکە. لە پرۆسەی کۆنگرەکەدا نوسینەکان ئامادە دەکەین و لەو لاشەوە هێرشەکان بەردەوام بوو. کاتێک مرۆڤ ئاگاداری ئەم راستیانەیە و دەیانبینێت، هەواڵەکانی شەڕی تایبەتیش وەک 'بۆ ئاسایشی کۆنگرە ئەمریکا ئەرکی ئاسایشی کۆنگرەکەی خستووەتە سەرخۆی... بەدەکەش هاوکارە' و ... لەو کاتەدا مرۆڤ تەنها بەزەیی بە کۆمەڵگەدا دێتەوە؛ داخۆ بۆ ئەوەندە درۆ دەرخوادی کۆمەڵگە دەدرێت؟ 

کاتێک گەیشتینە شوێنی بەستنی کۆنگرەکە تازە لە هۆڵەکەدا دەکرا. نزیکەی ٢٠-٣٠ نوێنەری کۆنگرە هاتبوون. ١٧_ی نیسان بوو، بەگوێرەی کۆتا زانیارییە وەرگیراوەکان لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا کۆنگرە کۆدەبێتەوە... بەڵام لەو پرۆسەیەدا بۆی هەبوو نەخۆشکەوتن یان تیرۆرکردنی سری سورەیا ئۆندەر پرۆسەکەی درێژ بکردایەتەوە. لە شوێنی کۆنگرەکەدا ئەم بابەتە گفتوگۆی گەرمی لەسەر دەکرا، کۆیی بیرکردنەوەی گەریلا 'تیرۆرکردن'ە. دەیانگوت، 'ئەم دەوڵەتە لە سوڵتانەکانی خۆیانەوە بیگرە تا ئۆزال، ئەشرەف بەدلیس، بەختیار ئایدن...ئەوەندە لە کەسانی خۆی کوشتووە، جا چۆن کەسێکی وەک سری سورەیا ئۆندەر ناکوژێت؟ ئەزموونی پڕ لە تراژیدیایی تورکیا، وایدەکرد حەق بدەینە بیرکردنەوەکانی گەریلا، بەڵام بەڵگەیەکی ڕوونیش نەبوو لەسەر ئەو بابەتە. دڵنیام هیچ بەڵگەیەکیش دەرناکەوێت، چونکە مرۆڤێک ئەوەندە نەخۆشی هەبێت، ئەوا لەم سەردەمەدا بەبێ جێهێشتنی هیچ بەڵگەیەک بیکوژن... 

دەرنجام بە داخەوە سری سورەیا ئۆندەر شەهید بوو، ئەو هەواڵە هەموو ئەندامانی کۆنگرەی نیگەران کرد. پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆیش ببووە لێکدانەوەی هەستەکانی گەریلا. بەڕێزادرییەوە یادی دەکەمەوە و سەرساغی لە دڵسۆزان و خۆشەویستانی دەکەم. 

بەڵام پێویست بوو پرۆسەکە بەڕێوەبچێت... لە هەندێک جێگە کێشە دەردەکەوت، بەڵام لای ئێمە هیچ دەرنەکەوت. ئەوەندەی تێگەشتبێتم ئەو بەڵێنەی دەوڵەتی تورک دابویانە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە جێبەجێ نەدەکرد، یانی نەیدەویست ڕێبەر ئاپۆ کۆنگرە ئاڕاستە بکات و بەڕێوەیی ببات. بەڕێوەبەریی پەکەکەش ڕوون بوو، وەک ئەوەی لە ڕاگەیاندنەکانیشدا ئاماژەی پێكرد، 'تا ڕێبەر ئاپۆ بە شێوازێک لە شێوازەکان بەشداری کۆنگرە نەبێت و بەڕێوەی نەبات، کۆنگرە نابەستین.' بە دەیان ئەندام ئامادە بوون، بەڵام بەڕێوەبەر و فەرماندە باڵاکان هێشتا نەگەیشتبوونە شوێنی کۆنگرەکە. ئەمەش نیشاندەری ئەوەبوو هیشتا کێشە لە ئارادا بووەکان چارەسەر نەبووە. 

ئەندامان کۆبوونەوە کاتەکانیان بۆ وردبوونەوە لەسەرهەڵسەنگاندنەکانی پێشووی ڕێبەر ئاپۆ تەرخان کرد، خۆیان بۆ پڕۆسەکە ئامادە دەکرد...

سەری مانگی ئایار، زانیاری هات و بەڕێوەبەران گوتیان کە بە جۆرێک لە جۆرەکان ڕێبەر ئاپۆ خۆی دەگەیەنێت پێمان و بەشداری کۆنگرە دەبێت، پەیام هاتووە، کۆنگرە دەبسترێت، بەڵام هەندێک بابەت ڕوون نەبووتەوە.

هاوکات لەم نێوەندەدا هەڤاڵانی بەرپرسیاریش بەتەواوی هۆڵی کۆنگرەیان ئامادە کردبوو.

بەو پێیەی نهێنی زۆر گرنگ بوو، دەقی "کۆنگرەی١٢.ی پەکەکە" تاوەکو ٤-٥ ڕۆژ پێش ئەوەش نەنوسرا بوو.

هەروەها بۆ ئەندامان ڕاگەیاندنی شەهیدبوونی عەلی حەیدەر قەیتان (فوئاد) و عەلی ڕەزا ئاڵتون هەواڵێکی پڕ سوێ و شۆکهێنەر بوو. دەربارەی فەیلەسوفی چیا، گەیەنەری هەستی گەریلا، عەلی حەیدەر قەیتان، هەندێک هەواڵ بوو، تاوەکو ئاستێک دەزانرا، بەڵام هەواڵی شەهید بوونی ڕەزا ئاڵتون زۆرێک لە گەریلاکانی هەژاند. بینین کەشی هۆڵی کۆنگرەکە بە هەڵواسینی وێنەی هەر دوو شەهیدی مەزن، دامەزرێنەرانی پەکەکە زۆر قورسبوو. چاوی ​​زۆرێک لە هەڤاڵان پڕبوو لە فرمێسک...

٤ی ئایار فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان هاتە لامان. ئیدی زانرابوو کە کۆنگرە بەڕێوە دەچێت. هەموو هەڤاڵان کۆبوونەوە و کۆبوونەوەیەکی کورتیان ئەنجامدا و ڕێگەیان پێداین بەشداری بکەین. دەربارەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون قسەی دەکرد. باسی لە ڕێز و بەهای ئەوانی لە لای ڕێبەر ئاپۆ و ناو تەڤگەدا دەکرد. ئەو و هەموو هەڤاڵان زۆر هەستیار بوون. بە جەوهەری وتی: "زیانەکان زۆر گەورەن، بەڵام تێکۆشان گەشتە سەرکەوتن، بەردەوامیدان لەسەر رێگەیان لە ئەستۆی ئێمەیە. بەڵێن دەدەین کە شایستەی ئەو شەهیدە مەزنانە و ڕێبەر ئاپۆ بین." هەروەها موراد قەرەیلان هەندێک زانیاری لەسەر پرۆسەکە دا و وتی چاوەڕێی چاوپێکەوتنین لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، کاتێک پەیامی ڕێبەر ئاپۆ گەشت، دەست بە کۆنگرە دەکەین، کۆتایی بە کۆبوونەوەکە هێنا. ئیدی تێگەشتن لەوەی کێشە لە ئارادبووەکان تا ئاستێک چارەسەر بووە.

OSZAR »