دایکی ئاشتی حەمدیە شیمدی کۆچی دوایی کرد

دایکی ئاشتی، حەمدیە شیمدی کە چاوەڕێی بەخاکسپاردنی تەرمی کوڕە شەهیدەکەی بوو، لە ناوچەی ئارتوکلوی مێردین کۆچی دوایی کرد.

دایکی ئاشتی حەمدیە شیمدی (٨٠ ساڵ) کە لە گەڕەکی وێستگەی ناوچەی ئارتوکلوی مێردین دەژیا، کۆچی دوایی کرد.

حەمدیە شیمدی ماوەیەکی زۆر چارەسەری وەردەگرت، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕەوشی خراپتر بوو، گواسترایەوە نەخۆشخانە، لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

کوڕی حەمدیە شیمدی، جومعە (نەجاتی شیمدی) لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئەو گەریلایانەی کە لە ئابی ١٩٩٩ لەسەر بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ دەکشانەوە، لە گۆڕەپانی چیای بزینەی گابار شەهیدبوو.

تەرمی جومعە هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە، دایکە حەمدییە ساڵانێکە چاوەڕێی زانیارییەک بوو دەربارەی ڕووداوەکە.

OSZAR »