دەنیز پۆیراز لە ئەزمیر یادکرایەوە

دەنیز پۆیراز لە ساڵیادی شەهیدکردنی لە ئەزمیر بە ڕێپێوان و پانێڵێک یادکرایەوە، بانگەوازکرا بۆ دانپیانان بە تاوانە سیاسییەکان و کۆتاییهێنان بە سیاسەتی سزانەدان.

دەنیز پۆیراز کە ١٧ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە هێرشێک بۆ سەر بینای هەدەپە شەهیدکرا لە ٤هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی بە ڕێپێوان و پانێڵێک یادکرایەوە.

پانێڵی "دەنیز پۆیراز و دانپیانان بە تاوانە سیاسییەکان" لە ناوەندی کەلتووری تورکیا سایلان ئەنجامدرا و تیشکخرایە سەر سیاسەتی توندوتیژی و سزانەدان.

بنەماڵەی دەنیز پۆیراز و نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان بەشداربوون. پەرلەمانتاری دەم پارتی عەدالەت کایا و پارێزەر تورکان ئەسڵان قسەیان کرد.

پارێزەر تورکان ئەسڵان ڕایگەیاند لێکۆڵینەوەی ورد بۆ ڕووداوەکە نەکرا، جەختی کردەوە کە پارتە دەسەڵاتدارەکان بناغەی هێرشەکەی سەر هەدەپەیان ئامادە کرد. تورکان تیشکی خستەسەر گرنگی بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات و گوتی: "دەبێت هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە خاوەنداری لە بانگەوازەکە بکەن".

پەرلەمانتار عەدالەت کایا، دانپایانان بە کۆمەڵکوژییە سیاسییەکان ڕێگە بۆ ڕۆشنکردنەوەی ڕووداوە تاریکەکان دەکاتەوە.

پاشان کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی بەسترا، درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەکە، فولیا ئەردۆغان هێرشەکەی شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند هێرشەکە تیرۆرێکی پلان‌بۆداڕێژراو بووە، جەختی کردەوە خەونەکانی دەنیز پۆیراز بەدی دەهێنن.

پاشان، جەماوەر بە بەرزکردنەوەی درووشم تا گۆڕەپانی گوندۆگو ڕێپێوانیان کرد و گوڵیان هەڵدایە نێو دەریا.

OSZAR »