ڕاپۆرت: یەکسانی نێوان ژن و مێرد١٢٣ساڵی دەوێت

کۆڕبەندی ئابووری جیهانی ڕاپۆرتی جیهانی جیاکاری ڕەگەزی ٢٠٢٥ی بڵاوکردەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە هەرچەندە لە یەکسانی رەگەزی پێشکەوتن هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی بگات بە یەکسانییەکی تەواو هێشتا ١٢٣ ساڵی دەوێت.

لەو ڕاپۆرتەدا کە ١٤٨وڵات لەخۆ دەگرێت، بەدواداچوون بۆ یەکسانی رەگەزی لە بوارەکانی بەشداری ئابووری، پەروەردە، تەندروستی و دەسەڵاتداری سیاسی دەکات.

ئەنجامە بنەڕەتیەکانی ڕاپۆرتەکە بەم شێوەیەن:

- ڕێژەی یەکسانی ڕەگەزی جیهانی ئێستا لەسەدا ٦٨.٨ـە، کە لە دوای نەخۆشی کۆرۆناوە زیادی کردووە.

- ئیسلەندا بە ڕێژەی لەسەدا ٩٢.٢ بۆ ١٦ساڵ لەسەریەک بوو بە وڵاتی یەکسانی. فەرەنسا بە ڕێژەی لەسەدا ٧٦.٥ لە پلەی ٣٥ دایە.

- هەرچەند ژنان لەسەدا ٤١.٢ لە جیهاندا هێزی کار پێکدەهێنن، بەڵام پشکی ژنان لە پۆستەکانی بەڕێوەبەریدا تەنها لەسەدا ٢٨.٨ـە.

- ژنان لەسەدا ٥٥ زیاتر لە پیاوان پشووی کار وەردەگرن، ئەمەش کاریگەری لەسەر داهات و دەرفەتی بەرز بوونەوەی پلەیان دەبێت.

مەترسییەکانی تەکنولۆژیی

باس دەکرێت کە پێشکەوتنە تەکنولۆژییەکانی وەک لەو وڵاتانەی داهاتیان کەمە، کاری ژنان دەکەوێتە مەترسیەوە. وەک چۆن لە کاتی پەتای کۆرۆنادا بینراوە، ژنان زیاتر کاریگەری قەیرانە ئابوورییەکانیان لەسەر بووە.

بەڕێوەبەری پۆستەکان

هەرچەندە ژنان لە خوێندنی زانکۆدا لە پێش پیاوانەوەن، بەڵام ئەم سەرکەوتنە لە پۆستە باڵاکانی بەڕێوەبەرییدا ڕەنگدانەوەی نییە. ئەم دۆخە نیشاندەری ئەوەیە کە توانای ئابووری بە شێوەیەکی دروست هەڵسەنگاندنی بۆ ناکرێت.

ڕاپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە شێوازەکانی کار سەر لەنوێ هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و ڕێچکەی کاری ژنان ئاسانتر بکرێتەوە بۆ ئەوەی یەکسانی بەدی بهێنرێت. هەروەها جەخت لەسەر گرنگی سیاسەتی بازرگانی و کۆمەڵایەتی دەکاتەوە کە بەو شێوەیە کاری ژنان دەپارێزێت. هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "بەدیهێنانی پێشکەوتن لەسەر بنەمای یەکسانی یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئابووریی بەرهەمدار، بەهێز و ئارامی وڵاتان." 

OSZAR »