سەرۆکی ١٥ نووسینگەی یاسایی سەردانی دەم پارتییان کرد: پشتگیری لە پرۆسەکە دەکەین!

سەرۆکی ١٥ نووسینگەی یاسایی کوردستان سەردانی دەم پارتییان کرد، دووپاتیان کردەوە، پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەن.

سەرۆکی ١٥ نووسینگەی یاسایی کوردستان لە پەرلەمان سەردانی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)یان کرد. سەرۆکی نووسینگەی یاسایی سەمسور بیلال دۆغان، سەرۆکی نووسینگەی یاسایی ئاگری سەردار گوناکین، سەرۆکی نووسینگەی یاسایی ئێلح عەبدولحەمید چاکان، سەرۆکی نووسینگەی یاسایی چەولیگ یوسف کەتەنالپ، سەرۆکی نووسینگەی یاسایی بەدلیس گولخان سەکمەن، سەرۆکی نووسینگەی یاسایی دێرسیم، دۆگوکان کودات، سەرۆکی نووسینگەی یاسایی ئامەد، عەبدولقادر گولەچ، سەرۆکی نووسینگەی یاسایی جولەمێرگ ئەرگون جانان، سەرۆکی نووسینگەی یاسایی ئیدر ئەحمەد توتولماز، سەرۆکی نووسینگەی یاسایی قەرس نەجات یاگجی، سەرۆکی نووسینگەی یاسایی موش قادر کاراچەلیک، سەرۆکی نووسینگەی یاسایی سێرت محەمەد ئالپتەکین، سەرۆکی نووسینگەی یاسایی ڕحا عەبدوڵا ئۆنجەل، سەرۆکی نووسینگەی یاسایی شەرناخ عەبدوڵا فندک، سەرۆکی نووسینگەی یاسایی وان سینان ئۆزاراز، سەردانی هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخانیان کرد.

جێگری بەرپرسیار لە کۆمیسیۆنی یاسا و مافەکانی مرۆڤ، ئۆزتورک تورکدۆغان؛ سەرۆک فراکسیۆنەکانی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی و پەرلەمانتاران بەشداری کۆبوونەوەکە بوون. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کارەکان پەیوەست بە دەستوور، شێوازی پێشکەوتنی یاسایی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد، هەڵوێستی پەرلەمان لەم ڕووەوە و پلانسازییەکانی تاوتوێ کران. نووسینگە یاساییەکان، دۆسیەکانی خۆیان دەربارەی پرۆسەکە و خەباتە یاساییەکان و دەستوور و خەباتی کۆمەڵایەتی، پێشکەش بە باقرخان کرد. سەرۆکی نووسینگە یاساییەکان ڕایانگەیاند پشتگیری لە پرۆسەکە دەکەن. باقرخان سوپاسی سەردانی سەرۆکی نووسینگە یاساییەکانی کرد. جەختی کردەوە، دەبێت پرسی کورد لەڕێی دانوستان و دیموکراسییەوە چارەسەر بکرێت.

باقرخان ڕایگەیاند کار و خەباتی نووسینگە یاساییەکان بە گرنگ دەزانن، چاوەڕێ دەکەن کە ڕێکخراوە پیشەییەکانی تر و ژوور و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەمان خەبات بکەن. باقرخان جەختی کردەوە، گەلی کورد باوەڕی بە پرۆسەکەیە. دووپاتی کردەوە، ئەوان پێشنیار و ڕاپۆرتی سەرۆکی نووسینگە یاساییەکان هەڵدەسەنگێنن.

OSZAR »