بە دیمەن

زۆزان چەولیگ: ژنان بێ پاراستن نامێننەوە لە ژێر هەڕەشە قڕکارییەکاندا

لە ئەندامانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە زۆزان چەولیگ باسی لەوەکرد تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد ناکرێت بێ پاراستن بمێنێتەوە و گوتی: "لە ئێستادا ژنان ڕوبەڕوی قڕکردن بوونەتەوە. لەبەرانبەر ئەمەدا کەس ناتوانێت ڕێگە لە تێكۆشانی ئازادی ژنان بگرێت."

کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە

کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە ڕۆژانی ٥-٧ی ئایاردا ئەنجام درا و ئەنجام و بڕیارە وەرگیراوەکانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کران.

لە ئەندامانی کۆنگرە زۆزان چەولیگ لە کۆنگرەکەدا ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد:

"وەک تەڤگەری ژنان و ژنی کورد زۆر بە بەختین کە ڕێبەرێتی بنەما و هێزی تێکۆشانمانە، ڕێبەر ئاپۆ نەک بە تەنها بۆ پرسی کورد، هاوکات بۆ پرسێکی پێنج هەزار ساڵە هەوڵی دا. ڕێبەر ئاپۆ لە کەسێتی ژندا ئەمە پێناسە دەکات؛ ژیانی درووستکردەوە، پێشەنگایەتی کۆمەڵگەی کرد، نانی پەیدا کرد کەچی ژن لەمڕۆدا بێ نان ماوەتەوە. لەمڕۆدا پیاوسالاری بە سیاسەت و شەڕ هەموو گۆڕەپانە ژیانییەکانی ژنی سەرکەووت کردووە.

'ئیمکانی ئازادیمان پەیوەستە بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆوە'

ڕێبەر ئاپۆ لە کەسێتی ژنان بوون و ناسنامە و زانستی هێنایە ئاراوە. وەک گەلی کورد و ژنانی کورد ئایدۆلۆژیایی ڕێبەر ئاپۆ وەک ناسنامە و ئازادی خۆمان دەبینین. وەک تەڤگەری ژنان لەمەدا ڕوونین. وەک هێزی پاراستنی ژنان ڕوونین. ڕزگاربوونمان بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆوە ڕێ تێچووە. پاراستی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ پاراستنی هێڵی ئازادی ژنە. هەموومان دەزانین ئازادی تێکۆشانی ژنان گەرەنتی سەرخستنی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ، کۆمەڵگەی دیموکراتیک، پاراستنی گەلی کورد و کۆمەڵگەی کوردە، گەرەنتی پاراستنی خودی ژنانە.

'ناوەندی تێکۆشانمان ڕێبەر ئاپۆیە'

ڕێبەر ئاپۆ هۆشمەندیی، ڕێخکستن و ئازادی ژنی پێشخست. وەک ژنێک ئەگەر مرۆڤ هۆشمەندی ژن لە کەسێتی خۆدا ئاوابکات، ئەوە لە هەموو کەسێک زیاتر خاوەنداری لەم تێکۆشانە دەکات. وەک هێزی پاراستی ژنانیش دەتوانم ئەمە بێژم ناوەندی تێکۆشانمان ڕێبەر ئاپۆیە. لەم بابەتەدا هیچ گومان و دوودڵێیەک نییە. هێزی خۆمان لە ڕێبەر ئاپۆوە وەردەگرین. لە ئێستادا ژنان ڕوبەڕوی قڕکردنن. لە دژی ئەمەش کەس ناتوانێت ڕێگە لە تێکۆشانی ئازادی ژن بگرێت. چونکە هۆشمەندی ئازادی ژن درووستبووە، ژنان باش دەزانن ئازادی بێ پاراستن نابێت."

OSZAR »