بە دیمەن

قەرەیلان: باوەڕمان بە ڕێ و ڕێبازەکانی ڕێبەر ئاپۆیە

موراد قەرەیلان لە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەدا قسەیکرد و گوتی: "سیاسەتی دەوڵەتی تورک لەبەرچاوە، بەڵام ئێمە باوەڕمان بە ڕێ و ڕێبازەکانی ڕێبەر ئاپۆیە." قەرەیلان گوتیشی، گەر دەوڵەتی توک لەسەر توندییەکانی بەردەوام بێت، ئەوا بەو زمانەی تێیدەگات وەڵامی دەدرێتەوە.

کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە

لە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەدا بڕیاری کۆتایهێنان بە تێکۆشانی چەکداری درا، موراد قەرەیلان لە کۆنگرەکەدا قسەیکرد و جەخی لەوەکردەوە ئەم پرۆسە گرنگە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بەسەردەخەن.

قەرەیلان لە قسەکانییدا ئاماژەی دابەوەی وانەیان لە ئەزموونەکانی ٢٠٠٢-٢٠٠٤ وەرگرتووە، هیچ کەسێک ناتوانێت گەمارۆی پەکەکە بدات و سەرکوتی بکا. قەرەیلان گوتیشی، گەر دەوڵەتی توک لەسەر توندییەکانی بەردەوام بێت، ئەوا بەو زمانەی تێیدەگات وەڵامی دەدەنەوە.

هەڵسەنگاندنەکانی موراد قەرەیلان بەم شێوەیە:

"شتی هەرە باش لەم قۆناغە گرنگەدا یەکدەستی و یەکهەڵوێستییە. وانەمان لە ئەزموونەکانی ساڵانی ٢٠٠٢-٢٠٠٤ وەرگرتووە. یانی وێڕای کەموکوڕییەکان بە گوێرەی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ نزیکبوونەوەیەک لەئارادایە. لە سەردەمی نوێدا دەمەوێت زیاتر تێبگەم، یانی تا ڕادەیەک هەستیارم. بەوپێیەی قوربانی زۆرمان داوە، دەبێت چۆن لەم قۆناغە گرنگە سەرکەوین، ئەمە نیگەرانی زیاترم تێیدا درووستەکات. لەوباوەڕەدام ڕووناکی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ دەمانگەیەنێت بە ئامانج. دەبینین ڕێبەر ئاپۆ بەوپەڕی مۆراڵ بەرزی و بڕیاردارییەوە دەستی داوەتێ، ئەوکاتە شتەکان لە جێگەی خۆیەتی. لە هەرساتێکی تێکۆشانماندا زۆر باش دەزانم گەر ڕێبەر ئاپۆ لە بابەتێکدا دڵنیایەتی نەبێت، ئەوە ناچێتە ئەوکارەوە. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ لەم پرۆسەیەدا دڵنیایە، کەواتا مسۆگەرە. هەربۆیە ئێمەیش باوەڕمان پێیە. پەیوەست بە دەوڵەتی تورکەوە ناتوانین باسی باوەڕ و متمانە پێبوون بکەین، پراکتیکی دەوڵەتی تورک لەبەرچاوە. بەڵام بە هەموو جۆرێک باوەڕمان بە ڕێ و ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆیە.

کەس ناتوانێت گەمارۆ و سەرکوتمان بکات

هۆکاری یەکەم و بنەڕەی دۆخی هاوکاتە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر خاکی کوردستان شەڕێکی چەکداری بەڕێوەدەچێت. بۆ؟ هەڤاڵانیش باسیان لێوەکرد، ڕێبەرێتیش ڕایگەیاند. چونکە شەڕی سێهەمی جیهانی لە هەرێمەکدا دەگێڕێت. لە ناوەڕۆکی خۆییدا ناوەندی ئەم شەڕەش کوردستانە. لەسەر خاکی کوردستان هیچ هێزێکی هاوشێوەی پەکەکە نییە، کە ئەوەندە ساڵ شەڕی کردبێت و بەرفروان بووبێت. دەرفەتی ئەمە هەیە. بە پوختی کەس ناتوانێت گەمارۆمان بدات، سەرکوتمان بکات و لەناومان بەرێت.

باوەڕمان بە ڕێبەر ئاپۆ و دۆکترینی شەڕی خۆمان هەیە

هۆکاری دووەم لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی فەرماندەیی ڕێکخرا، ماوەی نۆ ڕۆژ بەردەوام بوو. لەم کۆبوونەوەیەدا گەیشتینە بڕیار و دۆکترینێک (شێوازی شەڕی تایبەتی خۆپاراستن). هەموومان باوەڕمان بەمەیە. ئەم دۆکترینە شتێکی ئاسایی نییە. بەرمەبنایی ڕوانگەکانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ڕێبەر ئاپۆیە، هەروەها بە ئەزموونی ٤١ ساڵەی شەڕکردنمان ڕەخسێندراوە. باوەڕم بەوەیە بەم دۆکترینەوە سەردەکەوین. هاوشانی ئەمە هەڵبەت زۆر زیاتر باوەڕمان بە ڕێبەر ئاپۆیە. بەو هەنگاوەی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە، زۆر باوەڕمان پێیەتی. بەڵام گەر ناچاربین، بە دۆکترینی شەڕی نوێ باوەڕیشمان بە ئامادەکارییە، ئەمە دەمانگەیەنێت بە ئەنجام. بەڕاستی درەنگ دەکەوین، بەڵام گەر درەنگیش بێت، لە ئاستێکی کاریگەردا خاوەن هێزیین. ئیدی شەڕ بە ژمارە نییە، شەڕ بە تەکنیک و تاکتیک دەکرێت. هەموو ئەم تایبەتەمەندیانەمان هەیە. لە پەکەکە و گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا تەکنیک و تاکتیک هەیە.

گەر دەوڵەتی تورک پێداگری لە توندوتیژی بکات، ئەوا بە هۆشیارییەوە بەو زمانە وەڵامیان دەدەینەوە کە لێی تێبگەن

لە تاکتیکی داهێنانی شەڕی تونێل و شەڕیدا پسپۆی تەواومان هەیە. پێنج ساڵە هەڤاڵانمان بەڕێوەی دەبەن، شارەزایی هەیە، ئەزموونمان هەیە و قوربانی زۆمان داوە. واتە ئەم موعجیزەیەمان لە ئاڤاشین، مام‌رەشۆ، گردی سور؛ واتە لەو کاتانەوە بە ئەزموونمان گەیشتووین بە ئێستا. ئەزموونمان بونیادناوە.

لە لایەکی ترەوە لە هێزەکانماندا ڕۆحی فیدایی و ئاپۆچێتی بەهێزتربووە. نەک تەنها هەندێک لە هەڤاڵانی فیدایی و هێزە تایبەتەکان چالاکییەکی وەها دەکەن؛ وەک هەڤاڵان ڕوکەن و ساریا، ڕۆژهات و ئەرداڵ، ئاسیا و ڕۆژگەر، بەڵکو هەموو هەڤاڵێک لە گۆڕەپانەکانی شەڕی فیداییدان. ئەو چالاکییەی کە شەهید باگەر گەڤەر و ئەڤزەم لەگەڵ چوار هەڤاڵدا ئەنجامیان دا، بڕیاری فیداکارییە. شەڕزان و ئارینیش لەگەڵیان بوون، چوار هەڤاڵ بوون. ئەو ڕۆحە هەیە. ڕۆحێت بڵند بووتەوە.

لە فەرماندەییدا دەتوانین نموونەی گابار بۆتان نیشان بدەین، فەرماندەی بەرخۆدانی قەڵای شەهید مونزور. واتە پێکەوە بەکارهێنانی تاکتیک و تەکنیک، چاودێری دوژمن بە پێی ئەو تاکتیکە پەرەی پێدراوە، واتە ئەم ئاستە لە هەڤاڵاندا دروست بووە.پەکەکە تەنها گەریلا نییە. پەکەکە گەلە، میلیۆنان کەسە. پەکەکە ئێستا لە سەردەمی زۆر بە هێزی خۆیدایە.

خاڵیکی دیکە دەستنیشان دەکەم. دووژمن بە تەکنیکە ئاسمانییەکان، دۆخی خۆی بە هێزکرد، بەڵام لە سەردەمی نوێدا بۆ پوچەڵکردنەوەی تەکنیک و هەواڵگری دووژمن، گەشتووین بە ئاستێک، هەم ئاستێکی تەکنیکی پەرەی سەند. بۆ نموونە خستنەخوارەوەی فڕۆکەی سیخوڕیی، بەوپێیەی ئێمە دەیزانین لە هەرێمەکە ئێران، تورکیا، ئیسرائیل دەتوانن ئەو کارە بکەن و ئێمەش چوارەمین. لە هەرێمەکەدا دەوڵەت هەیە ئەم تەکنیکەیان نیە و ناتوانن. بابەتی ئەوەی کە کێ داوویەتی و کێ نەیداوە شتێکی بێ بنەمایە. گەیشتوینەتە ئاستێک کە بتوانین لە تەکنەلۆژیای سەردەم بکۆڵینەوە، زیرەکی دەستکرد بخەینە خزمەتی شەڕەوە.

کچان و کوڕانی کوردی ئاپۆیی، ڕۆحی ئاپۆچێتی نەک تەنها لە فیداکارییدا بەڵکو لە ئافراندنیشدا گەیشتووەتە ئاستێکی کاریگەر. ئێستا دەتوانن پەرە بە تەکنەلۆژیای سەردەم بدەن. ئەمەش ڕاستییەکەیە. لە ساڵی ڕابردوودا بۆ شەڕی درۆن، درۆنی جۆراوجۆر کە دەتوانن ئامانجە دوورەکان بپێکن، ئاستێک بە دەستهێنراوە. هەموو ئەمانە لە کۆتاییەکاندا بەدی هاتوون. بێگومان ئەمە جێی ڕەخنەیە. دوو ساڵ لەمەوبەر ئەمان بە هەڤاڵانی پەیوەندیدار گوت؛ 'هەڤاڵ، دوای ئەوەی هەموومان شەهید دەبین، ئینجا پەرە بە تەکنەلۆژیا دەدەن!.' چونکە زۆر درەنگ کەوت، بەڵام ئێستا ئەم دەرفەتە هەیە. پێشتر شەڕی ژێر زەوییمان نەبوو. لەسەر زەوی شەڕمان دەکرد.

پێشتر شەڕ فیدایانەی تیمە پسپۆرییەکان بەم ڕووحێت و تێگەیشتنەوە لە ئارادا نەبوو. پێشتر تەکنیکی ئاسمانی نەبوو دەشتوانین زیاتر پەرەی پێبدەین. پێشتر هێزەکانمان ئەزموونیان لەم ئاستەدا نەبوو، بەڵام ئێستا هەمانە. بەم پێیە دەتوانین لە سەرەمی نوێدا بە گوێرەی سەردەمی نوێ پەرە بە شەڕی گەریلایەتی سەدەی ٢١ بدەین. ئێمە پابەندین بە هێڵ و ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆوە. هێڵی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ دەکەین، ئەم کۆنگرەیە ئەم بڕیارە دەدات، بەڵام ئەگەر دەوڵەتی تورک سەرەڕای ئەمەش، پێداگری لەسەر توندوتیژی بکات ئەوا دەتوانین بە زمانێک کە لێی تێبگەن وەڵامی پێویستیان بدەینەوە، پێویستە هەمووکەسێک ئەمە بزانێت."

 

OSZAR »