زیندانیکردنی سیاسەتمەدار یوکسەل کۆچ شەرمەزارکرا
زیندانیکردنی سیاسەتمەدار یوکسەل کۆچ کە لە هەڵکوتانەسەر ماڵەکەی لە شاری برێمەن دەستبەسەرکرا، شەرمەزار کرا.
زیندانیکردنی سیاسەتمەدار یوکسەل کۆچ کە لە هەڵکوتانەسەر ماڵەکەی لە شاری برێمەن دەستبەسەرکرا، شەرمەزار کرا.
هاوسەرۆکی پێشووی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە) یوکسەل کۆچ لە هەڵکوتانەسەر ماڵەکەی لە شاری برێمەن دەستبەسەرکرا و خرایە زیندان، بەم بۆنەیەوە بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی زیندانیکردنی یوکسەل کۆچ شەرمەزار کرا.
کوردستانیان لە ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە، بە زمانی کوردی و تورکی و ئەڵمانی ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت لە چالاکییەکەدا تیشکی خستەسەر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات، ئاماژەی بەوە کرد دەوڵەتی ئەڵمانیا بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکەی وەک هەنگاوی ئەرێنی هەڵسەنگاند، کەچی بە ئەم دەوڵەتە بە ڕەفتارەکانی دژی پرۆسەکە دەجووڵێتەوە. زوبەیدە زومروت داوای کرد، دەستبەجێ یوکسەل کۆچ ئازاد بکرێت.
چالاکییەکە نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو، بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.