دوای بەستنی کۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆی، پەکەکە بڕیاری خۆ فەسخکردن و کۆتایهێنان بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری دا، لای خۆیەوە دەم پارتی زیاتر پەرەی بە کارەکانییدا بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ پرۆسەکە.
لەوبارەوەیە هاوسەرۆکی ئەستەنبوڵی دەم پارتی چنار ئاڵتان بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا لە بری گوفتاری خاوەنداریکردن لە پرۆسەکە، وەرگرتنی بەرپرسیارێتی و بەشداربوونی کارا لە لایەن هەموو کەسێکەوە گرنتر و کاریگەری زیاتری دەبێت و ئاماژەی بەوەدا بۆ گۆڕانکاری دیموکراتیکیانە پێویست بە فشارێکی کۆمەڵگەیی دەکات و گوتی: "پێویستە ئەم بابەتە وەرچەرخێنیینە سەر پراکتیزەیەکی کاریگەری لەوشێوەیە هەموو کەسێک ببێتە پایەی بنەڕەتی ئاشتی و ببێتە هێزێکی تێکۆشانی ئامانجدار."
ئاڵتان لە بەردەوامییدا گوتی: "داواکاریمان لە دەوڵەت تا ئەوەی بە هەنگاوی ڕوون وەڵامی هەنگاوەکانی پەکەکە بداتەوە لە ئارادایە، بەڵام تا ئەوەی داکاریی و بانگەوازییەکەمان کۆنکرێتی نەبێت دەوڵەت ناچار بە هەنگاونان نابێت. پێویستە لەم ڕوانگەیەوە ئامانجەکانمان دەوڵەمەندتر بکەین."
لە کۆتایی قسەکانییدا ئاڵتان سەرنجی خستەسەر کار و چالاکییەکانیان پەیوەست بە پرۆسەکەوە گوتی: "لە کۆبوونەوەکانماندا هەمووان دەڵێن لایەنگری ئاشتیین، بەڵام ئەمە هەموو شتێک نییە. گەر لایەنگری ئاشتی بن ئەوکاتە بەرپرسیارێتی خۆتان لە ئەستۆ دەگرن. بۆیە بۆئەوەی دەوڵەت بەرپرسیارێتی خۆی لەئەستۆ بگرێت پێویستە بە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەوە بەشداری پرۆسەکە ببین و دەوڵەت ناچار بە هەنگاوی کۆنکرێتی بکەین."