شاندی ئەوروپا سەردانی کۆبانی کرد
شاندی ئەوروپا بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ناوچەکە و کێشە ئەمنییەکان و بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی پەرەپێدانی پشتیوانی و هاوکاری مرۆیی، سەردانی کۆبانی_یان کرد.
شاندی ئەوروپا بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ناوچەکە و کێشە ئەمنییەکان و بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی پەرەپێدانی پشتیوانی و هاوکاری مرۆیی، سەردانی کۆبانی_یان کرد.
ئەنجومەنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی فورات له ناوەندی خۆی له شاری کۆبانی پێشوازی له شاندی فەرمی ئەوروپا کرد. ئامانج لەم سەردانه تاوتوێکردنی پرسه سیاسیەکان، مرۆیی و پێشکەوتنەکانی هەرێمەکەیە.
شاندەکە پێکهاتووە لە نوێنەری پەرلەمانی ئەوروپا و هاوسەرۆکی گروپی چەپی پەرلەمانی ئەوروپا مارتن شیردوان و هەروەها نۆرا فریس وێندنبێرگ جێگرەکەی و جێگری سەرۆکی دامەزراوەی ڕۆزا لوکزامبورگ و فیلیپ دیگێنهارد و نوێنەری پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان لە دامەزراوەکانی ئەوروپا فایەق یاگزای و دکتۆر سارا گلین ڕاوێژکارەکەی.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی کۆبانی، سیستەمی بەڕێوەبەری و هەڕەشە ئەمنییەکانی ڕووبەڕوویان و هەروەها تاوتوێکردنی شێوازەکانی بەهێزکردنی هاوکاری و پاڵپشتیە مرۆییەکان بەڕێوەچوو.
سەردانی شاندەکەی ئەوروپا بۆ کۆبانێ دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ حسێن عوسمان هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی ڕەقە و جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەی ئەو کانتۆنە ئەنجام درا.