ئەحمەد قەرەمووس: بە هەموو توانایەکمانەوە کاردەکەین بۆ یەکێتی نەتەوەیی
هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد قەرەمووس جەختی لەوەکردەوە لە سەردەمی نوێدا بە هەموو توانایەکییانەوە بۆ یەکێتی نەتەوەیی کاردەکەن.
هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد قەرەمووس جەختی لەوەکردەوە لە سەردەمی نوێدا بە هەموو توانایەکییانەوە بۆ یەکێتی نەتەوەیی کاردەکەن.
لە ٢٣ـەمین کۆنگرەی ئاسایی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)دا ئەحمەد قەرەمووس جارێکی دیکە بە هاسەرۆکی کەنەکە هەڵبژێردرایەوە، قەرەمووس سەرنجی خستەسەر ئەو پرۆسەیەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەی دەبات و جەختی لەوەکردەوە ئەو پرۆسەیە ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەر دەبەخشێتە کەنەکە و کارەکانی کەنەکە بەهێزکردنی یەکێتی نەوەتەوەیی دەبێت. قەرەمووس ئاماژەی بەوەدا کەنەکە نوێنەرەوەی هەموو بەشەکانی کوردستانە.
دەربارەی کار و ئامانجەکانی داهاتووی کەنەکە، هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد قەرەمووس بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و سەرنجی خستەسەر گرنگی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ.
'ستراتیژێکی نوێمان لە پێشە'
قەرەمووس دەسنیشانی کرد گەلی کورد پەیوەست بە ئاڵۆزییەکانی هەرێمەکەوە بە پێکهاتەی ڕێخکستنی خۆییەو بەرپرسیارانە مامەڵە دەکات و گوتی: "لە دۆخ و سەردەمێکی لەم شێوەیەدا یەکێتی کوردان زۆر گرنگە. دەزانین بۆ پاراستنی بەها و دەستکەوتەکانی گەلی کورد ستراتیژێکی نوێمان لە پێشە. بۆیە ئەرکی کەنەکە لە ئاستی کوردستان و نێونەتەوەییدا زیاتر دەبێت. ئەو بەڕێوەبەرییەی لە کۆنگرەی ٢٣ـەمیندا هەڵبژێردران خاوەنی ئەو بەرپرسیارێتییەن."
'کەنەکە دەتوانێت ڕۆڵی گرنگ بەڕێوەبەرێت'
ئەحمەد قەرەمووس سەرنجی خستەسەر 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "دەزانین لە نێوان کوردان و تورکیادا پرۆسەیەک لە ئارادایە و بەردەوامە. ئەم پرۆسەیە کاریگەری لەسەر پارچەکانی دیکەی کوردستان دادەنێت. دەتوانێت لە پارچەکانی دیکەش ڕێگە بۆ بەدەستهێنانی ستاتۆی کوردان بکاتەوە. بۆ ئافراندنی هەلومەرجەکان کەنەکە دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت."
'ئەرکی کەنەکە بونیادنانی یەکێتی سیاسی و کۆمەڵگەییە'
هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد قەرەمووس دەسنیشانی کرد بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کەنەکە زۆر گرنگە، ئەم بانگەوازییە ڕۆڵییان پێ دەبەخشێت و گوتی: "ئەرک و بەرپسیارێتی کەنەکە ئەوە لە هەر چوارپارچەی کوردستان یەکێتی سیاسی و کۆمەڵگەیی بونیاد بنێت. دەبوایە ستراتیژێکی هاوبەش هەڵسەنگێندرایە و قبوڵ بکرابایە. گەر بەم هەڵوێستەوە داوا لە ڕای گشتی جیهانی بکات ئەوا دەمانتوانی دەستکەوتی گرنگ و کاریگەری جددی بەدەستبهێنین. لەم سەردەمەدا بۆ پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی کورد بە هەموو توانا و بە دڵ و گیانەوە کاردەکەین."