بە دیمەن

دی سانیتین: ئاشتی تەنها بە ئازادی بەڕێز ئۆجالان دەڕەخسێت

سکرتێری گشتی یەکێتی پاریزەرانی ئیتالیا (ANPI) فابیریزۆ دی سانتیس ئاماژەی بەوەدا دەبێت حکومەتی تورکیا بە هەنگاوی ڕوون و کاریگەر وەڵامی بڕیارەکانی پەکەکە بداتەوە گوتی: "پێویستە بەڕێز ئۆجالان ئازاد بێت. ئاشتی بە دیلهێشتنەوەی موخاتەب ناڕەخسێت"

فابیریزۆ دی سانتیس

سکرتێری گشتی یەکێتی پاریزەرانی ئیتالیا  (ANPI)فابیریزۆ دی سانتیس بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەی وەک هەنگاوێکی مەزن بۆ ئاشتی پێناسە کرد. دی سانتیس ئاماژەی بە گرنگی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرد و بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد بەشداری پرۆسەکە ببێت.

لە دیمانەیەکییدا بۆ ئاژانسمان سکرتێری گشتی یەکێتی پاریزەرانی ئیتالیا  (ANPI)فابیریزۆ دی سانتیس سەرنجی خستەسەر بڕیارە مێژووییەکەی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە و بە هەنگاونانێکی مەزنی پێناسەکرد بۆ ڕەخساندنی ئاشتی، ئاماژەی بەوەدا ئیتر پێویستە دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی ڕوون و کاریگەر بنێت و گوتی: "ئەوەی پێویستە سەرەتا ئەنجام بدرێت، بەردانی بەڕێز ئۆجالانە. دەبێت ڕێگە بدرێت بەڕێز ئۆجالان چاوی بە هەمووان بکەوێت. پێویستە بەڕێز ئۆجالان کارەکتەری سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و کۆمەڵگەکەی بێت."

'دەبێت گەرەنتی مافەکان بکرێت'

دی سانتیس دەستنیشانی کرد پێویستە بەشێوەیەکی یاسایی و دەستووری لە پێناو سەرکەوتنی پرۆسەکە گەرەنتی هەموو مافەکانی گەلی کورد بکرێت و گوتی: "پێوستە هاوشێوەی تورک گەلی کوردیش خاوەنی مافی هاوڵاتیبوون بێت. پێیویستە خاوەنداری مافەکانیان بکەن و بەشداری ژیانی سیاسی ببن، بەبێ هیچ ڕێگرییەک بە زمان و چاندی خۆیانەوە ژیان بکەن."

'هێشتنەوەی وی لە زینداندا نا دادپەروەرانەیە'

دی ستانیس ئاماژەی بەوەدا لە دەرنجامی هەوڵدانەکانی ڕێبەر ئاپۆ، تورکیا جارێکی دیکە چانسی ئاشتی بۆ گەرایەوە و گوتی: "ئاشتی لە نێوان دوو لایەندا دەکرێت. لە ڕووی چارەسەرکردنی پرسی کوردەوە بەڕێز ئۆجالان ڕۆڵێکی مەزنی هەیە. بەهۆی ئەم ڕۆڵەیەوە لە ساڵی ١٩٩٩ەوە خراوەتە زیندانەوە. بەردانی بەڕێز ئۆجالان تەنها لە ڕووی سیاسییەوە گرنگی نییە، بەڵکو هاوکات دەبێتە پرۆسەیەکی ئاشتیانەی ڕوون و مێژوویی. بە دیلگرتنی موخاتەب و سەرۆک بێگومان ئاشتی پێکنایەت. هیچ مانایەکی نییە و زۆر نا دادپەروەرانەیە. بۆیە هەموومان لەو هیوایەداین دەستبەجێ بەرێز ئۆجالان بەربدرێت."

'پیویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت'

سکرتێری گشتی یەکێتی پاریزەرانی ئیتالیا  (ANPI)فابیریزۆ دی سانتیس کە سەندیکاکەی هەزارن ئەندامی هەیە ڕایگەیاند پێویستە لە ئاست پرۆسەکەدا کۆمەڵگەی نێونەتەوەییش بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت و گوتی: "دەبێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی داوای بەردانی بەڕێز ئۆجالان بکات، هەروەها گرەنتی پرۆسەی ئاشتی بکات. داننان و بەخشینی ڕەگەزنامەی فەخری بۆ بەرێز ئۆجالان گرنگ بوو. گەر ئەمە لە ئیتالیا بکرابایە، ئەوە زۆر سەنگین تر دەبوو، چونکە پرۆسەی دەستگیرکردنی وی لە ئیتالیاوە دەستی پێکردبوو. بۆیە زۆرشت هەیە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بتوانێت بیکات؛ بۆیە ناتوانێت لە بێ دەنگییدا بمێنێتەوە. لەبەرانبەر بابەتێکی ئەوەندە گرنگ و هەستیار کە بۆ گەلی کورد بووە بە تراژیدیا، نابێت خەمساردانە بجوڵێتەوە."

OSZAR »