چیگدەم کلچگون ئوچار: ژنان ئەم سیستەمە دەگۆڕن
لە کۆنفرانسی پەرلەمانتارانی ژنانی کورددا، چیگدەم کلچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتی بەدەپە تیشکی خستە سەر تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی ژنان و وتی: "ژنان چارەنووسی ئەم سیستەمە دیاری دەکەن."
لە کۆنفرانسی پەرلەمانتارانی ژنانی کورددا، چیگدەم کلچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتی بەدەپە تیشکی خستە سەر تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی ژنان و وتی: "ژنان چارەنووسی ئەم سیستەمە دیاری دەکەن."
کۆنفرانسی پەرلەمانتارانی ژنانی کورد کە بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد(تەژەئا)وە له شاری ئامەد بەڕێوه چوو، کۆتایی پێهات. کۆنفرانسەکە دوو ڕۆژە بە وتار و بڵاوکردنەوەی وتاری دوایی، کۆتایی پێهات.
وتاری کۆتایی کۆنفرانسەکە لەلایەن چیگدەم کلچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە پێشکەش کرا. کلچگون ئۆچار لە دژی سیستەمی سەرمایەداری پیاوسالار پەیامێکی ڕوونی راگەیاند و وتی: "ئێمەی ژنان چارەنووسی ئەم سیستەمە دیاری دەکەین."
چیگدەم کلچگون ئۆچار ئەوەشی ڕایگەیاند کە ئازادی ژنان بە شێوەیەکی سیستماتیک زەوت کراوە و وتی: "سیستەمی سەرمایەداری پیاوسالار ئازادییەکانی ژنان پێشێل دەکات. هێشتا ژنان لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی یەکسان نابینرێن. بەڵام ئێمە دژی ئەم سیستەمە دەوەستینەوە. ئەگەر لایەنگری ئازادی و دیموکراسین، دەبێت سەرەتا دۆخی ژنان چارەسەر بکەن."
چیگدەم کلچگون ئۆچار بە ئاماژەدان بە تێکۆشانی ژنان ڕایگەیاند کە ئەم هێزە کۆمەڵگا دەگۆڕێت و وتی: "ئێمەی ژنان ڕاستی و ڕووناک کەرەوەی کۆمەڵگاین، لەبەر ئەوەی هەوڵەکانی ژنان لە تێکۆشانی ئازادیدا ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕن. ئێمە هەموو شتەکانمان گرێدراوی یەکترین و پێویستە لە هەموو بوارەکاندا پێکەوە بەرخۆدانمان فراوانتر بکەین.
چیگدەم کلچگون ئۆچار لە بەشی کۆتایی قسەکانیدا، ئاماژەی بە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ کرد و بە ئاماژەدان بە ڕستەیەک لە ڕێبەر ئاپۆ کە وتبووی "پرسی ژنان لە پرسی کورد گەورەترە. ئەگەر ژنان ئازاد نەکرێن کۆمەڵگاش ئازاد نابێت"، ڕایگەیاند کە ئەوان ڕێبازێکی لەو شێوەیە قبوڵ دەکەن و لە کۆتایی وتارەکەیدا ڕایگەیاند:
"ئێمە قسەکانی بەرێز ئۆجالان بە بنەمای هەموو کارەکانمان وەردەگرین. هەر وەک بەڕێز ئۆجالان ڕایگەیاندووە؛ 'ئەگەر ئاشتی لە باکوور بەرقەرار بێت، ئاشتی لە باشووریش جێگیر دەبێت. ئەگەر ژنان لە باشوور ئازاد ببن، لە باکووریش ژنان ئازاد دەبن'. ئێمە ئەم تێکۆشان و دەستکەوتە هاوبەشە پەرە پێ دەدەین."