بەشەکانی پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی دێرسیم و چەندین کەس بەشداری چالاکییەکە بوون. لە چالاکییەکەدا وێنەی ئەوکەسانەی لە ژێر چاودێرییدا بێسەروشوێنکران، هەڵگیرا.
هاوسەرۆکی لقی دێرسیمی ئیهەدە ئۆزگور ئاتەش ڕاگەیاندراوێکی دا و ئاماژەی بە گرنگی هەفتەی بێسەرشوێنکراون کرد. هاوسەرۆک نورشاد یەشیل بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی خاتوون، یەتەر، ئەلیف ئیشک، گوڵزار و کچەکەی دیلەک سەرینی تەمەن سێ ساڵ، کە لە گوندی ڤارتینیک لە ساڵی ١٩٩٤ بێسەروشوێن کرا، گوڵستان دۆکو کە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە زانیاری لەسەر نەزانراوە، بانگەوازی کرد.
نورشاد یەشیل داوای کرد چارەنووسی ئەوکەسانەی بێسەروشوێنکراون ئاشکرا بکرێت، تاوانباران دادگایی بکرێن، بێسەروشوێنکردن وەک تاوان لە دژی مرۆڤایەتی پەسەند بکرێت، کۆتایی بە بێ سزایی بهێنرێت، تورکیا پەیمانی لە دژی بێسەروشوێنانکراونی بە زۆەملێی نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ بکات و قەدەغە لەسەر گۆڕەپانی گەلەتەسەرای هەڵبگیرێت.
ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.