بە دیمەن

جەمیل بایک: هەڤاڵ فواد ژیانێکی فیدایی بوو بۆ پەکەکە، گەل و ئازادی مرۆڤایەتی

جەمیل بایک پەیوەست بە شەهید عەلی حەیدەر قەیتانەوە ئاماژەی بەوەدا، هاوڕێ فواد ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ پەکەکە، هاوڕێیەتی، گەلی کورد و ئازادی و گوتی: "هەموو ئە پنتانەیی خزمەت بەم ئامانجەی نەدەکرد لە خۆدا کوشت، خۆیی لێیان گرتەوە و کەسێتییەکی مەزنی لە خۆدا

لە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەدا، شەهید بوونی هەردوو کادری پێشەنگ و دامەزرێنەرانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان (هاورێ فواد) و ڕەزا ئاڵتوون ڕاگەیاندرا. هاسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک، باسی لە ژیان و خەباتی شەهید عەلی حەیدەر قەیتانی کرد.

بەشێک لە قسەکانی جەمیل بایک بەم شێوەیە:

وەک پەکەکە و گەلی کورد پێشەنگێکی مەزنمان لە دەستدا. پەکەکە و گەلی کورد ئازارێکی مەزنی بەرکەوت و بۆ هەمیشەیش بە ئازاراوە دەژیت. گەر ئازارێک مرۆڤ نیگەران بکات، یان لە ناوی ببات، لە ڕووی مانادارییەوە بە واتای خیانەت دێت لە هاوڕێ فواد. ئازار چەندە مەزنیش ئەزموون بکرێت، ئەوا دەبێت ببێتە هۆکاری ژیانیی وزیندووهێشتنەوەی هاوڕێ فواد. ئازاری گەلی کورد و پەکەکە گەر بەم شێوەیە بێت، دەتوانێت مانادار بێت. چونکە هاوڕێ فواد هەمووکاتێک دەیگوت، 'نابێت ئازار نیگەرانمان بکات، وەناشبێت لەبیریش بکرێت.' لەبەر ئەمە نابێت خیانەت هەبێت.

چەندە ئازارەکەمان گەورەبێت، ئەوا تۆڵەکردنەوەش ئەوەندە گەورە دەبێت. دەتوانین بەم شێوەیە ئامانجەکانمان لە کورستاندا پێکبهێنین. چونکە هەڤاڵ فواد توڕەیەکی مەزنی لە دژی دووژمن هەبوو. لەبەرئەوەی بنەماڵەی هاوڕێ فواد کۆمەڵکووژی دێرسیمیان بەسەردا هات و بووە بەشێک لە گواستنەوەیان. بەم توڕەییەوە گەورە ببوو، بۆیە لە ئازارێکی گەورەدا بوو. بەم ئازارە گەورەیشەوە توڕەی و نەفرتی لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و کۆمەڵکووژییەکانی زۆر گەورەبوو.

'هاوڕێ فواد بە گەورەی و زیندوێتی دەمێنێتەوە'

بۆیە نابێت ئەم ئازارە لەبیرکەین. گەر لەبیری بکەین ئەوکاتە خیانەت لە وی و گەلەکەی دەکەین. بەڵێنمان بە شەهیدان دابوو. بەم بۆنەوەیە جارێکی دیکە بەڵێنی خۆم بۆ شەهیدانمان دووپاتەکەمەوە: شەهید بوونی هاوڕێ فواد بۆ ئێمە و گەلەکەشمان ببێتە هۆکاری زیندوو ڕاگرتنی ژیان. ئەمە بۆ هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیمان پێدانی بەڵێنمانە لە کەسێتی هاوڕێ فواد دا.

لە هەموو هەلومەرجێکی سەختدا ئەم بەڵێنەمان بە زیندوو دەهێڵینەوە. ئەم حەقیقەتەمان لە ڕێبەر ئاپۆوە وەرگرتووە. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ هەموو شەهادەتێکی وەرچەرخاندووەتەسەر قۆناغێکی مەزنتر بۆ تێکۆشانی ئازادی. گەر لەمڕۆدا پەکەکە و گەلی کورد گەیشتوونە بە ئاستێکی لەم شێوەیە و پێشکەوتبێتن، ئەوا سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە شەهیدان. کەسێک هاوڕێیەتی ڕێبەر ئاپۆ بکات ئەوا هەڵوێستی ئاپۆ پەیوەست بە شەهیدانەوە دەکات بنەمای خۆی. هاوڕێ فوادیش ئەمەی بە بنەما گرت.

پێویستە هەمووکاتێک هەر شەهیدێک بگات بە مانادری خۆی. ئەو مانادرییە چۆنە؟ لە رووی هۆشمەندی، ڕێکخستنی و تێکۆشاندا هەنگاونانی بەردەوامە. شەهادەتی هاوڕێ فوادیش ئەم حەقیقەتەمان بەسەردا دەسەپێنێت. لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوەدەچێت. لەسەر ئەم بنەمایە هەنگاودەنێین و شەهادەتی هاوڕێ فواد لە یادەوەری هەموو هاوڕێیانمان و گەلەکەماندا زیندوو دەبێت. ئازاری لە دەستدانی سەختە و لەبیرناکرێت. ئەم ئازارە بۆ هەمیشە بە قوڵی هەستپێدەکرێت تا ئەوەی ئازادی دەئافرێنرێت و ئامانجەکان پێکدەهێندرێت.

هاوڕێ فواد شەهیدێکی مەزنمانە. بە تێکۆشان و ڕەنجی خۆیەوە خۆی پەروەردە کرد و لە کەسایەتی خۆییدا حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆیی ناونشین کرد. لەبەرئەمە نەک بە تەنها ژیان و گیانێکی مەزنە هاوکات تیاژیانی بەهاکانی ژیانە. وی ژیانی مەزنی نەک تەنها بۆخۆی، بۆ ئێمە، گەلەکەمان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و تەواوی مرۆڤایەتی لەسەر بناغەی بەهاکانی ئازادی بونیاد نا. هەربۆیە لە مێژووی ئازادی مرۆڤایەتییدا جێگەی خۆی گرتووە.

'هەموو ئەو شتانەی لەخۆی گرتەوە کە خزمەتی ژیانی ئازادی نەکرد'

بۆ ئەو کەسانەی خواستیانە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی و سۆسیالیزم پێشبخەن بەهای مەزنی بونیادنا. بۆیە ژیانێکی مەزنە. بەم شێوەیە ژیانێکی مەزنی هێنایەبوون. ڕێبەر ئاپۆ گوتی، 'ژیانێک پەسەند ناکەم کە خزمەتی ژیانی ئازاد نەکات و لە خۆمی دەگرمەوە'. هاوڕێ فوادیش ئەم ئایدیاییەی لەخۆدا وەک پرەنسیپ ناونشین کرد. دەیگوت، 'دەبێت ژیان ئازاد بێت'. دەیگوت، 'هەموو ئەوشتانە لەخۆم دەگرمەوە کە خزمەت بە ژیانی ئازاد ناکات' و ئەمەیشی لە کەسێتی خۆییدا بونیادنا.

هەموو ژیانی خۆی خستەخزمەتی پەکەکە، هاوڕێیەتی، گەلی کورد، مرۆڤایەتی و ژیانی ئازادەوە. هەموو ئەو تایبەتمەندیانەی خزمەتی ئەم ئامانجانەی نەکرد لە کەسێتی خۆییدا کوشت و لە خۆی گرتەوە. بۆ ئەمەش لە خۆدا کەسایەتیییەکی مەزنی ئاوا کرد؛ بۆیە کەسایەتیییەکی مەزنە، پێشەنگێکی مەزنی ئێمە و گەلەکەمانە. هیچ کاتێک هاوڕێ فوادمان لە دەستنەداوە؛ مەزنانە سەرکەووتین. گەلەکەمان و پارتەکەمان کەسایەتییەکی گەورە و ڕێبەرێکی بە دەستهێنا.

لە ئەنقەرە ئاشنای هاوڕێ فواد بووم. کاتێک لە ئەنقەرە زانکۆم دەخوێند، ڕێبەر ئاپۆ پێی ئاشنا کردم. ویستمان خانوویەک بە کرێ بگرین، ڕێبەر ئاپۆ گوتی، 'پێکەوە دەمێنینەوە، هاوڕێ فوادیشمان لەگەڵ دەبێت'. پێشتر هاوڕێ فوادم نەبینیبوو، نەمدەناسی. ڕێبەر ئاپۆ گوتی، 'ئەو هەڤاڵێکی دێرسیمییە، لە زانکۆ سیاسەت دەخوێنێت'. دەیگوت، 'هەڤاڵێکی زۆر باشە، ئەویشمان لەگەڵدا دەمێنێتەوە. هەرسێکمان پێکەوە دەمێنینەوە'.

لەبەرئەوەی نەمدەناسی بیرمەدەکردەوە داخۆ چۆن هاوڕێیەک بێت. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ گوتی هاوڕێییەکی دێرسیمییە پێی کاریگەر ببووم. کۆمەلکووژی دێرسیمی بینیبوو و کۆچبەر ببوو. بۆئەمەش لەبەرئەوەی دێرسمی بوو، مەراقی ئەوەم دەکرد کۆمەڵکووژی دێرسیم چ کاریگەرییەکی لەسەر دانابوو و خودی چ کەسایەتییەکە. ویستم لە ڕێگەیی هەڤاڵ فوادەوە ئاشنای دێرسیم و گەلەکەی ببم . هەورەها دەمویست لە کۆمەڵکووژی دێرسیم تێبگەم. زۆر لە مەراقی ئەوەدا بووم. ڕەنگە وام نیشان نەدابێت، بەڵام لەبەرئەوەی لەگەڵ هاوڕێیەکی دێرسیمییدا ئەماینەوە، کاریگەرییەکی مەعنەوی زۆری لەسەر دانام.

کاتێک ڕێبەر ئاپۆ گوتی لەگەڵ هاوڕێ فواد دا دەمێنینەوە بەم شێوەیە باسی لە هەڤاڵ فواد کرد؛ 'لە یەک زانکۆدا دەخوێنین، دەیناسم و هاڕێیەکی باش و خاکییە'. منیش گوتم زۆر باشە. دوای ئەوەی خانوویەکمان بەکرێ گرت، هەڤاڵ فوادیش هات. ڕێبەر ئاپۆ گوتی، 'ئەو هاوڕێییەیی باسم دەکرد ئەمەیە.' بەم شێوەیە ئاشنایی یەکتر بووین. ساڵی ١٩٧٣ بوو بەم شێوەیە هاوڕێ فوادم ناسی.

لە کەسێتی هاوڕێ فواد دا لە کەسێتی دێرسیم تێگەشتم

بێگومان لە ڕێگەی هاوڕێ فواد و ژیانییەوە ویستم لە ڕاستی دووژمن، لە ڕاستی گەلی دێرسیم تێبگەم. یانی ویستم تێبگەم لەوەی کۆمەڵکووژی دێرسیم چ دەرنجامێکی لێکەوتووەتەوە؟ چونکە بەڕاستی گرنگ بوو بۆم. بە حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ خۆم ناسییەوە، بەوەوە حەقیقەتی گەلی کورد و دووژمنیشم ناسی بووەوە. بەڵام ناسینێکی قوڵ و فرەلایەن نەبوو. ئەو مێژوویەیی ڕێبەر ئاپۆ باسی لێوەدەکرد دەمویست لە کەسایەتی هاوڕێ فواددا زۆر زیاتر بیناسم و بە قوڵی لێی تێبگەم. لەبەرئەوەی دێرسیمی بوو. لە دێرسمییدا زۆر شت ڕوویدابوو. بۆئەمەش ویستم لە کەسایەتی هەڤاڵمدا لە کوردستان، کۆمەڵگەی کورد و دووژمنی کوردان تێبگەم و تا ئەوەی لەو ڕێگەیەوە باشتر لەخۆم تێبگەم.

OSZAR »